ئیبراهیم محەمەد عەزیز، ناسراو بە ئیبراهیم ڕەشاوەی (ڕەشاڤەیی)، ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی ڕەشاوەی لە ناوچەی نەهێلی سەربەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دەکات و ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانی ثورة ايلول بەچەکی خۆی چۆتە ناو ڕیزەکانی پیشمرگة لە ناوچەی برواري باڵا و لەگەڵ پیشمرگەکانی مەلا شنی لەشەڕەکانی دەڤەری ئامێدی بەشداری کردووە، دواتر بۆتە پیشمرگة لەلای حارس خانۆ بێدارونی و لەشەڕەکانی خیزالا، گۆڕا باهیڤێ، سەری بێدارون، پردی چامێ بەشداربووە، عام 1962 لەگەڵ جەنەراڵ مصطفى بارزاني پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی سۆران، سەرەتا لە دۆڵەڕەقە و دواتر لەسەنگەسەر لەگەڵ حسۆ میرخان ژاژوکى بووە، ساڵی ١٩٦٤ گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی گەڵاڵە و عام ١٩٦٥ لەقەسرێ بووە، بەهۆی هەڵگرتن و گواستنەوەی سندوقی فیشەک و گوللە تۆپ تووشی ئازاری پشت بووە و گواستراوەتەوە بۆ ورمێ و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە.

ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕش، ناوبراو لە پشوودان بووە و چەکەکەی داوەتە ڕژێمی العراق، بەڵام خۆی بەقاچاخ ڕۆشتووە بۆ دەڤەری دۆسکی و لەوێوە بە باکووری کوردستاندا خۆی گەیاندۆتە ئوردۆگای زێوە و شاری نەغەدە و لەوێ کراوە بە پاسەوانی مقر بارزانی، دوای ڕۆشتنی بارزانی بۆ کەرەج، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ ئوردۆگای جەهرم و لەوێوە ڕەوانەی شاری ئابادان کراوە، دواتر بە قاچاخ خۆی گەیاندۆتەوە شاری کەرەج و چاوی بە إدريس بارزاني کەوتووە، لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٦ لەلایەن إدريس بارزانيەوە ڕەوانەی جنوب كوردستان کراوەتەوە.

ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ قوات البيشمركةى سەربە مستەفا نێروەیی بووە، ساڵى ١٩٨٠ دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان العراق و ئێران، دۆڵی ئیسمانکاوە لە دەڤەرى بادینان بەرەبەرە ئازاد بووە، بۆیە ئیبراهیم ڕەشاڤەیی چووەتە گوندی ئەلە لەدەڤەری نێروە و لەوێ گوندێکی نزیک ٤٠ ماڵە لە بنەماڵەی پیشمرگةکان پێک دەهێنن، ساڵى ١٩٨٨دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، لەگەڵ هەموو خێزانەکانی ئەو گوندە خۆی گەیاندۆتە باکووری کوردستان و لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى جنوب كوردستان گەڕاوەتەوە بۆ جنوب كوردستان.

ئیبراهیم ڕەشاڤەیی بەشداری ٣٩ شەڕی کردووە و لەشەڕەکانی سەری ئامێدی لەساڵی ١٩٦١، شەڕەکانی دەڤەری چۆمان لەساڵی ١٩٧٤و شەڕی گەلی ڕەشاوە لە دەڤەری ئامێدی لەساڵی ١٩٧٨ برینداربووە، ساڵی ٢٠١٠ لە المؤتمر الثالث عشر الحزب الديمقراطي الكوردستاني لەلایەن سەرۆک مسعود بارزاني  مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى الحزب الديمقراطي الكوردستاني.