شەهید خدر یوسف باپیر، لەساڵی ١٩٤٢ لە گوندی وەرتێ سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی دەکات بە لیژنەی ناوچەی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاری ڕێکخستنی نهێنی دەکات، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر دەکرێت و لەهەمان ساڵ لە سێدارە دەدرێت.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.