
داستانی چیای ئەزمەڕ و کۆمەڵکوژی سلێمانی ١٩٦٣
ئەم کۆمەڵکوژییە لە هاوینی ساڵی ١٩٦٣ و لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسدا لە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا. ڕژێمەکە پێی وابوو ئەگەر هێرشێکی فراوان بکاتە سەر کوردستان، لە ماوەیەکی کورتدا شۆڕشی ئەیلوول کۆتایی پێدەهێنێت و بەسەر تەواوی کوردستاندا زاڵ دەبێت. سەرەڕای ئەوەی دەستی بە سەرکوتکردن و لەناوبردنی بێتاوانانی سلێمانی کرد، نەک هەر سەرنەکەوت، بەڵکو هەموو هێرشەکانی بۆ سەر چیای ئەزمەڕیش شکستیان هێنا.












