شەهید خەمۆ مەناف غەفور، لەساڵی ١٩٤٩ لە گوندی بۆڵێ سەربە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و کاری جوتیاری کردووە، خوێندەواری نەبووە،  ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو. 

لە شۆڕشى ئەیلوول بووتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حاجی بێرۆخی سەر بە هێزی باڵەک، بەشداری شەڕەکانی هندرێن و زۆزک و گۆڕەز کردووە، لەساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی ئۆمەرئاغای ناحیەى دیاناى سەر بە پارێزگاى هەولێر لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی بەهۆی تۆپبارانی سوپاى ڕژێمی عێراق شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.