شەهید دەرڤێش حەسەن شیوان مستەفا، لە ساڵی 1927دا لە گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد و نەخوێندەوار و خێزاندار بوو.
لە ساڵی 1961دا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە بەتەلیۆنی حاجی بێرۆخی سەر بە هێزی بالەکدا بووە سەرپەل. لە شەڕەکانی هیندرین و زۆزیک و گۆرەز بەشدار بووە و لە ساڵی 1966دا لەگەڵ براکەی بە ناوی حەمید شیوان مستەفا، کە ئەویش پێشمەرگە بوو، و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی لە گەڕووی عومەر ئاغای ناحیەی دیانەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی بۆردومانی سوپای ڕژێمی عێراق شەهید کران.
1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


