سیاسەتمەدار کریستۆڤ یەڵدا تورخان، بە ناوی (رێبوار یەڵدا)، ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و سوپای عێراق پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. لە کۆنگرەی دەیەمی ١٩٧٩ بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

 

ژیاننامە

رێبوار یەڵدا لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری هەولێر لەدایک بووە، بە ڕەچەڵەک لە نەتەوەی ئاشووری و بە ئاینی مەسیحی سەر بە مەزهەبی ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتە. دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانی هەولێرە. شارەزای زمانی کوردی، سریانی، عەرەبی و فارسییە. لە ساڵی ١٩٧٥ پاش شکستخواردنی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر لە وڵاتی ئێران ژیاوە.

خەباتنامە

رێبوار یەڵدا لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و سوپای عێراق، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ پاش شکستخواردنی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر لە وڵاتی ئێران ژیاوە. لە ساڵی ١٩٨٠ لە شۆڕشی گوڵان دا بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٨١ نووسەری چاپ و پاشان بەرپرسی بەشی کوردی چاپەمەنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨٦ بە سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە.

 

لە کۆنگرەی دەیەمی ١٩٨٩ بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و بووە بەرپرسی دەزگای انتخاب.

 

لە ساڵی ١٩٩١ لە میحوەرەی هەولێر لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی سکرتارییەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە. لە ساڵانی (١٩٩٢ - ١٩٩٩) دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤی (Ktv) بووە.

 

لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخراوە پیشەییەکان و لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن دەستنیشان کراوە. 

 لە کۆنگرەی چواردەیەم لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە بەرپرسی بەشی انتخاباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی ٢٠٢٤ بووە بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. 



 

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.