سەعد عەبدوڵڵا عوسمان سوبحان، بە ناوەکانی مامۆستا سەعد، ب. گۆران، ئاگر و هێوا ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٨دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە عضو کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەهەم) هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە عضو کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان (کۆنگرەی دوازدەهەم) هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە عضو کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەی دوازدەهەمدا هەڵبژێردراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩دا لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (پەرلەمانی کوردستان)دا سوێندی یاسایی خوارد و کردیان بە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە (کابینەی چوارەم).
ژیاننامە
سەعد عەبدوڵڵا عوسمان سوبحان، بە ناوەکانی مامۆستا سەعد، ب. گۆران، ئاگر و هێوا ناسراوە. لە ساڵی ١٩٤٩دا لە شاری هەولێر لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩دا بەشی مێژووی خانی مامۆستایانی هەولێری تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥دا پاش شکستى شۆڕشی ئەیلوول لە سەرەتادا کۆچبەری شاینشینی ئێران بووە. لە ساڵی ٢٠٠١ بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین (هەولێر) وەرگرتووە. باوکی دکتۆر چنار سەعد عەبدوڵڵا عضو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانە. لە ١ی شوباتی ٢٠٠٤ لە کردارێکی خۆکوژیدا لەلایەن ئەندامێکی گرووپی (قاعیدە) لە ناو بارەگای لقی دووی پارتی لە هەولێر لە کاتی ڕێوڕەسمی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی جەماوەری و لە شاری هەولێردا شەهید کراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
خەباتنامەلە ساڵی ١٩٦٣دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان کردووە و بە ناوی نهێنیی ئاگر ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٧دا بە ناوی نهێنیی هێواش ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٨دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه کردووە. لە ڕۆژی ٧ی ئایاری ١٩٧٤ لەگەڵ ٤١ قوتابیی دیکەدا بەشداریی خولی پێنجەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە گوندی زینوێی شێخی سەر بە پارێزگای هەولێر کردووە و لە ٨ی ئابی ١٩٧٤دا بە پلەی یەکەم دەرچووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا عضو لێژنەی ناوچەی ڕەواندزی سەر بە لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٥دا پاش شکستى شۆڕشی ئەیلوول لە سەرەتادا کۆچبەری شاینشینی ئێران بووە و هەر زوو گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٥دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان کردووە. لە ساڵی ١٩٧٦دا یەکەمین کورتەچیرۆکی خۆی لەژێر ناونیشانی (دارگوێزەکان) لە گۆڤاری ڕۆژی کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٧دا بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتیی حکوومەتی عێراقەوە بە تاوانی کوردایەتی دەستبەسەر کراوە. لە سەرەتای مانگی نیسانی ١٩٧٩دا بۆ جاری دووەم لەلایەن ئەمنی هەولێری سەر بە دەسەڵاتدارانی پارتی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیستییەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان ئازاد کراوە.
لە ساڵی ١٩٧٩دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠دا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بەرەی جود (جود) بۆ نەیارانی ڕژێمی سەددام حوسێن (١٩٣٧ - ٢٠٠٦) کە بە ناوی سەددام تکریتی ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە عضو کۆمیتەی ناوەندی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (کۆنگرەی یەکەم) هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٨٨ بە عضو مەکتەبی ڕاگەیاندنی بەرەی کوردستانی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩١دا بەشداریی ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە. لە ٩ی ئاداری ١٩٩١دا بەشداریی ئازادکردنی شارۆچکەی کۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێری کردووە و بۆ جەماوەر وتاری خوێندووەتەوە. لە ساڵی ١٩٩١دا بەشداریی شەڕی دووەمی داستانى کۆڕێی لە سنووری پارێزگای هەولێردا کردووە دژی کۆمەڵێک زرێپۆشی سوپای عێراق، لە ١٩ی ئاداردا بە نوێنەرایەتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی کردووە بە مەبەستی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری کوردستان. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ بە نوێنەرایەتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی کردووە بە مەبەستی دامەزراندنی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان. لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢ بە مەبەستی ئامادەکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان، بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی پیرمامی بەرەی کوردستانی کردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ بەربژێری لیستی یەکگرتن بووە بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ لە شاری هەولێر بەشداریی کۆنگرەی یەکەمی پارتی یەکگرتنی کوردستانی کردووە و لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئابی ١٩٩٢ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەکەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی یەکگرتنی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا بووە بەرپرسی دەزگەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و ئەندامی دەزگەی لێکۆڵینەوەی (پارتی یەکگرتنی کوردستان). لە ساڵی ١٩٩٣دا بەشداریی کۆنگرەی دووەمی پارتی یەکگرتنی کوردستانی لە شاری هەولێر کردووە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پارتی یەکگرتنی کوردستان و یەکگرتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٣دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەکەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو لە کۆنگرەی یازدەیەمدا هەڵبژێردراوە. لە ساڵانی (١٩٩٣ - ١٩٩٩) لە خەباتکارانی بیست و حەوتەمی لێژنەی لقی دووی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووە بەرپرسی لێژنەی لق. لە ساڵی ١٩٩٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەکەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا هەڵبژێردراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩دا لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و بووە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی چوارەم)، لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی بە ئەندامی لێژنەی پاڵپشتی لێژنەی لقی دووی هەولێر پەیوەندی لەگەڵ جەماوەردا دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بەرپرسی لێژنەی لقی دووی هەولێر.
بەرهەمەکانی:
تاقە ماڵ ١٩٨٧.
ئەو پیاوەی پێدەکەنێ ١٩٨٨ - وەرگێڕ.
نەوشیروان مستەفا لە شیرێ هەتا پیرێ - چەند تێبینییەک لەبارەی پەرتووکی پەنجەکان یەکتر دەشکێنن ١٩٩٨.
ئەو هۆکارانەی مەسەلەی کورد پێک دێنن - بێ ساڵ، وەرگێڕ.
ئەمڕۆ نەک سبەی ٢٠٠٤.
ئەلئیرهاب ئەلدەولی فی زو قەرار مەجلیس ئەلئەمین ١٣٧٣.
سەرچاوە:١ - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


