شەهید سەفیر سەباح لە ساڵی 1963 لە زۆزانی دەشتی کۆیەی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، لە گوند ژیاوە و خەریکی ئاژەڵداری بووە.
لە ساڵی 1987 بەشداری شۆڕشی گوڵان دەبێت و لە یەکەی بەکری حەمەد کەردیزی بووە پێشمەرگە، بەشداریی چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی کۆیە، چالاکییەکانی ناوەندی کۆیە، چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کۆیە و چالاکییەکانی بارەگای دیگەلە کردووە.
لە 10ی تەمموزی 1991 سەفیر و 2 هاوڕێکەی لە نزیک پارێزگای کەرکووک بەهۆی هێرشی ئاسمانی ڕێژیمی بەعسەوە شەهید بوون.
سەرچاوە:- ئەرشیفی دەستەی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دێموکراتی کوردستان.


