شەهید سەلیم شێخۆ ئیبراهیم قادر، لە ساڵی 1950 لە کێوەستانەکانی (زۆزانەکانی) مەزرا ـ ستیرۆکان، سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە ئاژەڵدارییەوە خەریک بووە.
لە ساڵی 1971 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە کەتیبەی محیەدین شێخزادە، کە ئەوکات سەر بە هێزی بارزان بووە، بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی 1975 کۆچی بۆ وڵاتی ئێران کردووە. لە ساڵی 1986 لە گوندی خەلیفان لە دەشتی هەرتی، سەر بە ناحیەی سیدەکان، کەوتووەتە کەمینی بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس و دوای شەڕێکی قورس شەهید کراوە.
1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


