فەرووق حەمە عەلی فەرەج لە ساڵی ١٩٧٠دا لە گوندی ناوەی سەر بە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە، گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد و خوێندنی سەرەتایی تەواو کردبوو.
لە ساڵی ١٩٩١دا لە کاتی ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی پێشمەرگە بوو، لە لیژنەی ناوچەی عەرەبت سەر بە لقەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، و بەرپرسی لیژنە ناوچەییەکە ئەو کاتە شەهید ئەکرەم حەمە عەلی بوو. لە ئازادکردنی کەمپی باریکە، کەمپی ژاڵە، شاری هەڵەبجە، ناحیەی عەرەبت، شاری سلێمانی و شاری کەرکووک بەشدار بووە.
فەرووق حەمە عەلی لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩١دا دوای ئەوەی لە ناو بنکەی ئەمنی گشتی لە کەرکووک بە بارانی گوللە تووشی برینێکی قورس بوو، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی، بەڵام گیانی لەدەستدا و لە ١ی نیسانی ١٩٩١دا بەهۆی برینەکانی لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


