شەهید قادر عەبدولکەریم ئەڵماس، بە قەڵای مەینجان ناسراوە، لە ساڵی ١٩١٣ لە گوندی نەوسۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. لە گەنجییەوە بۆ ناوچەی هەورامان گواسترایەوە، کارێکی دۆزییەوە و بووە دانیشتووی گوندی بەلخەی ناحیەی بێارە لە پارێزگای هەڵەبجە.
هاوسەرگیری کردبوو و ناوی هاوسەرەکەی قەثەن موراد بوو. سێ کوڕ و دوو کچیان هەبوو. یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی ڕەزا قادر لە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید بوو و دوو کچەکەی، سوعاد و توبە، لە بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە شەهید بوون.
لە ساڵی ١٩٦١ پێشمەرگەی هێزی هەورامان بوو؛ یەکێک بوو لە یەکەم پێشمەرگەکانی هێزی هەورامان لە شۆڕشی ئەیلول. هێزی هەورامان یەکەم هێزی چەکداری ناوچەی هەورامان بوو کە بە شۆڕشەکەوە پەیوەندی کرد و سەر بە فەوجی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
لە ساڵی ١٩٦٣ بەهۆی بۆردومانکردنی بەرەکانی پێشمەرگە لەلایەن سوپای عێراقەوە، شەهید قادر و دوو هاوڕێکەی بە ناوەکانی قەلاسوور و عەفوور ئەحمەد بریندار بوون، بەڵام قادر عەبدولکەریم بەهۆی قورسیی بریندارییەکەی شەهید بوو.
سەرچاوە:- ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


