ژیاننامە

ئەمین قادر ئەسەد بە ناوی (مامۆستا ئەمین) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری هەولێر لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکانى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران بووە. لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە هەولێر نیشتەجێ بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ بەشی کیمیای لە کۆلێژی زانستی زانکۆی بەغدا تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ وەک مامۆستا دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٩٧ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە هەولێر بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی بووە و لە شەوی ٩ی تەمموزی ١٩٩٧ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.

 

خەباتنامە

ئەمین قادر ئەسەد لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤ وەک قوتابییەکی زانکۆ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگهی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و وەک کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتی کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکانى شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٦ چووەتە ناو ڕێکخستنەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٨ لە دامەزرێنەرانی یەکێتی قوتابیانی سۆسیالیستی کوردستان بووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزەکانی پارتی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ڕەواندز و شەقڵاوەی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ کارگێڕی لقی هەولێری پارتی سۆسیالیستی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨١ بەرپرسی لقی دهۆک - نەینەوای پارتی سۆسیالیستی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان لە کۆنگرەی دۆڵەتۆ هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٨١ بەرپرسی ڕێکخستنی جەماوەری و پیشەیی و ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی (پارتی سۆسیالیستی کوردستان) بووە. لە ساڵانی ١٩٨٣ - ١٩٨٦ بە بەرپرسی لقی هەولێری پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٨٤ فەرماندەی هێزێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە دەڤەری بادینان بووە. لە ساڵی ١٩٨٦ بەرپرسی مەکتەبی دارایی و کارگێڕیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بووە. لە ساڵانی (١٩٨٨ - ١٩٩١) دوای وەستانی شەڕی ئێران - عێراق و هێرشی بەرفراوانی سوپای عێراق بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی هێزەکانی پێشمه‌رگه بە چەکی کیمیایی، بە ناچاری ئاوارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.

 

لە ساڵی ١٩٨٩ بە ئەندامی باڵای کۆمیتەی سەرپەرشتی ئاوارەکان لە ئێران (بەرەی کوردستانی) دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٩٠ بووە ئەندامی کارگێڕی نووسینگەی جێبەجێکاری بەرەی کوردستانی. لە ساڵی ١٩٩١ لە لێژنەی باڵای هەولێری بەرەی کوردستانی کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩١ بەرپرسی لقی ڕاپەڕین لە میحوەرى قەڵادزێ و ڕانیە و کۆیەی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٩٢ بووە بەرپرسی لقی کۆیەی پارتی سۆسیالیستی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٢ بەربژێری لیستی یەکگرتن بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (پەرلەمانی کوردستان) بووە. لە ساڵی ١٩٩٢ ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی یەکگرتووی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٣ بەرپرسی لقی هەولێری پارتی یەکگرتووی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری کۆنگرەی دووەمی پارتی یەکگرتووی کوردستان بە مەبەستی خۆهەڵوەشاندنەوە و یەکگرتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری هەولێر لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەهەمەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٣ لە مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو ئەندام بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ پلەکەی بەرز کراوەتەوە و بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو. لە ساڵی ١٩٩٥ بەرپرسی بەشی دارایی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن بووە.

 

لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ ماڵەکەی لە شاری هەولێر لەلایەن چەکدارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە تاڵان کراوە. لە شەوی ٩ی تەمموزی ١٩٩٧ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە و بە ئامادەبوونی موحسین دزەیی نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەندازیار محەمەد مەحمود عەبدولڕەحمان (١٩٣٣ - ٢٠٠٤) کە بە ناوی سامی عەبدولڕەحمان ناسراوە بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاشان بەرەو مەنزڵگەی کۆتایی لە گۆڕستانی کارگەی قیری شاری هەولێر براوە و لەوێ بە خاک سپێردراوە.



 

سەرچاوە:

١ - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.