سیاسەتمەدار محه‌مه‌د‌ مه‌حمود عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ محەمەد هەرکی، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.  

ژیاننامە

محەمەد هەرکی ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکەی پیرمام  لەدایکبووە، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یییه‌، له‌ ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١١ كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی پیرمام به‌ خاك سپێردراوه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بوو.

خەباتنامە

محەمەد هەرکی لە ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ بە دواوە وەکو پێشمەرگە به‌شداری لە ‌شه‌ڕەکانی خه‌لیفان و گۆڕەز و حەسەن بەگ کردووە  له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و چوار جار بریندار بووە. ساڵانی (١٩٧٥-١٩٩١) له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه‌.

نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.  

ساڵی ١٩٨٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دوو‌ بووه‌ و ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاواره‌ به‌شداری داستانی خواكوڕكى کردووە، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری له‌ ئازادكردنی شاری كه‌ركووكدا كردووه‌.

ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی‌ ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر، ساڵی ١٩٩٩  تا ٢٠٠٥ ئەندام مەکتەب بووە لە مەکتەبی ناوەندی ڕێکسختن، ساڵی ٢٠٠٥ ئەندامی دەستەی پشکنین و بەدواداچوون بووە، ساڵی ٢٠١١ بووه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆزده‌‌ی چه‌مچه‌ماڵ و له‌ ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١١ كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی پیرمام به‌ خاك سپێردراوه‌.

سەرچاوە: