وریا محەمەد رەئووف، بە ناوی (وریا ساعتی) ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە کۆنفرانسی بەرلین بووە ئەندامی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٧ یەکێک بووە لە بەشداربووانی کۆبوونەوەی بەرفراوانی بێداوی سەرکردایەتیی کاتی. لە ساڵی ١٩٧٩ و لە کۆنگرەی نۆیەمدا ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەجێهێشتووە. لە ساڵی ١٩٨١ و لە دامەزراندنی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستاندا بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان مەکتەبی سیاسی. لە ساڵی ١٩٩٣دا پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە.
ژیاننامە
وریا محەمەد رەئووف لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٥ پاش شکستى شۆڕشی ئەیلوول چووە وڵاتی ئێران و لە ساڵی ١٩٧٦ چووە ئەورووپا. شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی و ئەڵمانییە.
خەباتنامەوریا محەمەد رەئووف، لە ساڵی ١٩٧٤ پاش تێکچوونی ڕەوشی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٧٦ لە کۆنفرانسی بەرلینی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٧٦ بە ئەندامی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧٧ لە پەیوەندییەکانی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری شام کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٧ بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی بێداوی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕێکخستنی هێزی پێشمهرگه و لە نوێوە ڕێکخستنەوەیان کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ ئەندامی لێژنەی خۆڕێکخستنی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان کۆچبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بووە.
لە ساڵی ١٩٧٩ ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و هەمان ساڵ لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جیا بووەتەوە. لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە.
سەرچاوە:١- ئەرشیڤی دەستەی ئەنسیکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢- عەلی سەنجاری، ئەلقەزییە ئەلکوردییە وەلحیزب ئەل بەعس ئەلعەرەبی ئەلئیشتراکی فی ئەلعێراق، ئەلجوز ئەلسالیسە، (دهۆک - مەتبەعە خانی ٢٠١٢).
٣- حەبیب محەمەد کەریم، تارێخ ئەلحیزب ئەلدیموقراتی ئەلکوردی - ئەلعێراق (فی موحەتات ڕەئیسییە) ١٩٤٦ - ١٩٩٣، (دهۆک - مەتبەعە خەبات ١٩٩٨).
٤- حوسێن لەتیف ئەلزوبێدی، موئەسەسە ئەلئەحزاب ئەلعێراقییە، (بەیرووت - موئەسەسە ئەلعارف لێلمەتبووعات - ٢٠٠٧) لاپەڕە ٣٤١.
٥- ڕێکار ئەحمەد، یەکگرتن و هەڵوەشان، (هەولێر - چاپخانەی بەهەشت ٢٠١٦).
٦- فەرید ئەسەسەرد، ئەنسیکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرگی یەکەم، چاپی سێیەم، (سلێمانی - ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران - چاپخانەی حەمدی ٢٠١٦).
٧- محەمەد مەلا قادر، ساڵێک لە شێخ وەسانان و بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی کۆچبەری لە ئێران، (هەولێر - چاپخانەی حاجی هاشم ٢٠١٦).
٨- محەمەد مەلا قادر، سەرپێهاتیی نەمران، (هەولێر - چاپخانەی حاجی هاشم ٢٠١٤).
٩- هاشم ڕەمەزان، ئەلموحەتەرەقوون ئەلکوردی، ئەلجوز ئەلەووەل، (هەولێر مەتبەعە ئەلحاجی هاشم - ٢٠٠٥).


