سیاسەتمەدار و قانونی عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە (کەریم شنگالی، حەسەن، حەسەن شنگالی)، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتەوە کرد، لە کۆنفرانسی بەرلین ساڵی ١٩٧٦ بوو بە عضو کمیتهی ناوهندی کاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان عضو کمیتهی ناوهندی ئامادەکاری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو ساڵی ١٩٩٣ بە عضو کمیتهی ناوهندی هەڵبژێردرا، لە ساڵانی (١٩٩٣-١٩٩٤) پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت، لە کۆنگرەی دوازدەیەم ساڵی ١٩٩٩ بە عضو کمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، لە ساڵانی ٢٠٠١، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، ٢٠١٢، ٢٠١٤ لە کابینەکانی چوارەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری ناوخۆی پێ بەخشرا، لە کۆنگرەی سێزدەیەم ساڵی ٢٠١٠ بە عضو کمیتهی ناوهندی هەڵبژێردرا و پاشان بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای ڕاگەیاندنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا.
ژیاننامەعەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا ساڵی ١٩٥٠ لە شاری مووسڵ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و سیاسەت - زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، لە نێوان (١٩٧١-١٩٧٣) لە بەغدا کاری پارێزەری کردووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ پەنای بۆ ئێران بردووە و بووە بە عضو کمیتهی ناوهندی سەرپەرشتیاری کۆچبەرانی باشووری کوردستان لە ئێران، ساڵی ١٩٧٦ وەک کۆچبەر ڕووی لە ئەورووپا کردووە.
لە ساڵانی ٢٠٠١، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، ٢٠١٢، ٢٠١٤ لە کابینەکانی چوارەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری ناوخۆی پێ بەخشرا، دوای ڕاگەیاندنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا. شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی)یە.
لاپەڕەکانی خەباتعەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کرد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستان کرد، ساڵی ١٩٦٩ ئەندامی لیژنەی ناوچەی بەغدای سەر بە لیژنەی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، لە ئاداری ١٩٧٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه کرد.
لە لایەن مەسعود بارزانییەوە ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ شۆڕشی گوڵان، لە کۆتایی هەمان مانگدا لەگەڵ چوار کەسی تر بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەرەوەی ناحیەی نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی بەردەوامیدان بە بەرگری و خۆڕاگری.
لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ هاوسەنگەرەکەی پارێزەر جەوهەر نامیق سالم (١٩٤٦-٢٠١١) توانییان بە نهێنی بگەنە باکووری کوردستان و لەوێشەوە بۆ باشووری کوردستان دوای ئەوەی لە لایەن دەزگای ساواکی ئێرانەوە (سازمان اطلاعات و امنیت کشور) ئاشکرا کران.
ساڵی ١٩٧٦ بوو بە عضو کمیتهی ناوهندی کاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهى سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە باشووری کوردستان کرد لە ڕێگەی باکووری کوردستان و بە هاوکاری کوردانی باکوور بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان- تورکیا.
لە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهى شۆڕشی گوڵان بە ناوی نهێنی (حەسەن و حەسەن شنگالی) بەشدار بوو و بە جێگری بەرپرسی هەرێمی یەکەمی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشان کرا، ساڵی ١٩٧٨ لە شەڕی هەکاریدا دژی هێزە هێرشبەرەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشدار بوو.
ساڵی ١٩٧٩ ڕیزەکانی پارتی بەجێهێشت، لە ساڵی ١٩٨١ جارێکی تر پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردەوە.
ساڵی ١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی پارت وەک ئەندامی لیژنەی ڕێکخستنە ناوەندییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشان کرا، ساڵی ١٩٩١ گواسترایەوە بۆ نووسینگەی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە ئاداری ١٩٩٢ لە لایەن بەرەی کوردستانییەوە وەک نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
لە کۆنگرەی یازدەیەم (١٩٩٣) و لە کۆنگرەی دوازدەیەم (١٩٩٩)ی پارتی دیموكراتی كوردستان – یەکگرتوو بە عضو کمیتهی ناوهندی هەڵبژێردرا، لە ساڵانی ١٩٩٣-١٩٩٤ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت، لە کۆنگرەی سێزدەیەم ساڵی ٢٠١٠ بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا.
سەرچاوەکان:- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
حەبیب محەمەد کەریم، مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق (لە وێستگە سەرەکییەکاندا) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهۆک ـ چاپخانەی خەبات ـ ١٩٩٨ز).
شەعبان عەلی شەعبان، هەندێک زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات ـ ٢٠١٣ز).


