حسێن ساڵح لە ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی میربارییانی ناحیەی بجیلی سەربە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواری وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی بابک نیشتەجێ کراوە و لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان. شەهید حسێن ساڵح خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتیمە ناسڕە و خاوەنی پێنج کوڕ و یەک كچ بووە بە ناوەکانی مستەفا، محەمەد، کەمال، جەمال، عەبدولقادر و هەنا.
خەباتنامەشەهید حسێن ساڵح لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی حەمرینی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەبدولڕەحیم جەسیم فەرماندەی هێزەکە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری لە شەڕی ئاکرێ، شەڕی سەردەریان و شەڕی پیرس کردووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان و لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دوورخراوەتەوە بۆ خوارووی عێراق و لە پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ کراوە و لە ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە پارێزگای هەولێر.
لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەولێر بۆتە کادری ڕێکخراوی شەهیدانی قەندیل کە سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و خالید ڕەسوڵ بەرپرسی ڕێکخراو بووە، لە هەمانکاتدا بۆتە پێشمەرگەی باڵی سەربازی لقی دوو بۆ چالاکی ناو شاری هەولێر و سەرکەوتوانە لە کۆمەڵێک چالاکی تایبەت و گرنگ لە ناو شاری هەولێر بەشداری کردووە.
لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان چەكی هەڵگرتووە و بەشداری ئازادکردنی قەزای شەقڵاوە و قەزای پیرمام و پارێزگای هەولێری کردووە، لە ڕێکەوتی ١١ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری هەولێر، لە گرتنەوەی قاتعی جەیش شەعبی هەولێر فیشەک بەر سەری حسێن ساڵح کەوتووە و شەهید بووە.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.






