ئەندازیار محەمەد ڕەزا عارف عەلی، کە بە ناوی (محەمەد شێخ ڕەزای سەرگەڵۆیی) ناسراوە. لە ساڵی 1960 دا تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی 1961 دا پەیوەندی بە هێزی پێشمه‌رگه کردووە. لە ساڵی 1976 دا بووە ئەندامی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین). لە ساڵی 1979 دا بەشداریی لە کۆبوونەوەی شاوان کردووە و وەک ئەندامی مکتب سیاسی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.

 

ژیاننامە 

ئەندازیار محەمەد ڕەزا عارف عەلی، کە بە ناوی محەمەد شێخ ڕەزای سەرگەڵۆیی ناسراوە، لە ساڵی 1944 دا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە ساڵی 1970 دا لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی شاری به‌غدا دەرچووە. لە ساڵی 1975 دا پاش تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول کۆچبەری شاینشاهیی ئێران بووە. لە مانگی ئایاری 1976 دا چۆتە کۆماری نەمسا (نەمسا) و وەک پەنابەر لەوێ ماوەتەوە. لە ساڵی 1981 دا وەک پسپۆڕی کشتوکاڵ لە ڕێکخراوی فاو دامەزراوە. ڕۆژی یەکشەممە، 15 ی ئاداری 2020، لە شاری ڤییەنا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. ڕۆژی دووشەممە، 5 ی تشرینی یەکەمی 2020، تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتۆتە باشووری کوردستان و پاشان لە گوندی سەرگەڵۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی عەرەبی، کوردی، ئەڵمانی و ئینگلیزی بووە.

خەباتنامە

لە ساڵی 1958 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کردووە. لە ساڵی 1960 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارت (پارتی دیموکراتی کوردستان) کردووە. لە ساڵی 1961 دا تێکەڵی هێزی پێشمه‌رگه بووە. لە ساڵی 1963 دا بەشداریی لە شەڕی دووکان - کۆتەل (سلێمانی) کردووە. لە ساڵی 1964 دا ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی بلێسە بووە. لە ساڵی 1966 دا وەک ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی زانکۆی شاری به‌غدا سەر بە کۆمیتەی ناوچەی شاری به‌غدا ی لقی پێنجەم دەستنیشان کراوە. لە ساڵی 1968 دا بووە بەرپرسی زانکۆ و ئامادەییەکانی شاری به‌غدا. لە ساڵی 1969 دا بووە بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی شاری به‌غدا ی سەر بە لقی پێنجەم. لە ساڵی 1970 دا ئەندامی لق لە لقی پێنجەم بووە و پاشان بووە کارگێڕی لقی پێنجەم. لە ساڵی 1970 دا نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

 

ڕۆژی سێشەممە، 11 ی نیسانی 1972، لەگەڵ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین (1918 - 1981)، کە بە ناوی سەیدا ساڵح یوسفی ناسراوە، لە بارەگای لقی پێنجەم لە شاری شاری به‌غدا پێشوازییان لە حەمید بوزداریادز، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی کۆماری یوگۆسلاڤیای فیدراڵ کردووە. لە 27 ی تشرینی دووەمی 1972 دا وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەیرووت بەشداریی لە کۆنگرەی پشتیوانیی شۆڕشی فەلەستین کردووە. لە 27 هەتا 30 ی تشرینی دووەمی 1972 سەرۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی نەتەوەییی پشتیوانیی شۆڕشی فەلەستین لە شاری بەیرووت بووە. لە ساڵی 1973 دا بووە کارگێڕی لقی پێنجەم. ڕۆژی دووشەممە 11 ی حوزەیرانی 1973، لەگەڵ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین (سەیدا ساڵح یوسفی) لە بارەگای لقی پێنجەم پێشوازییان لە شاندێکی بەرەی عەرەبیی هاوبەش لە شۆڕشی فەلەستین کردووە. لە ساڵی 1974 دا بەهۆی بەشداریکردنی لە شانەی لەیلا قاسم، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.

 

لە سەرەتای نیسانی 1975 دا لەلایەن هەڤاڵ مەسعود بارزانی یەوە بۆ ئامادەکاریی شۆڕشی گوڵان ڕاسپێردراوە. لە نیوەی مانگی نیسانی 1975 دا بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی ورمێ بۆ سەرکردە، فەرماندە و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی بەردەوامبوون لە خەبات و بەرخۆدان کردووە. لە کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی 1975 دا لەلایەن هەڤاڵ مەسعود بارزانی یەوە لەگەڵ چوار کەسایەتیی دیکە بانگهێشت کراوە، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە بەرگری و بەرخۆدان بۆ ئەوەی بەشداریی لە یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی شارۆچکەی نەغەدە لە ڕوژهه‌لاتی کوردستان بکات.

 

لە کۆتایی ساڵی 1975 دا لەلایەن هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کارکردن لە لقی شەشەمی ئەورووپا دەستنیشان کراوە. هەر لە کۆتایی ساڵی 1975 دا بەهۆی چالاکییە سیاسییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ شۆڕشی گوڵان، لەلایەن دەزگای ساواکەوە بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتووخانەی ئێڤین لە شاری تاران بەند کراوە. لە ئاداری 1976 دا لە زیندانی ئێڤین ئازاد کراوە و لە ئایاری 1976 دا چۆتە کۆماری نەمسا (نەمسا) و وەک پەنابەر لەوێ ماوەتەوە. لە ساڵی 1976 دا بووە ئەندامی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین). لە ساڵی 1976 دا بووە بەرپرسی لقی شەشەمی ئەورووپا. لە 7 ی ئابی 1979 دا لە شاری ڤییەنا ڕووبەڕووی تەقەکردنی سیخوڕ و ئاژانەکانی هەواڵگریی (ئیستخبارات) عێراق بۆتەوە و بریندار بووە.

 

لە ساڵی 1979 دا بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه کردووە. لە ساڵی 1979 دا بەشداریی لە کۆبوونەوەی شاوان ی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و وەک ئەندامی مکتب سیاسی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی 1979 دا نوێنەری کۆنگرەی نۆیەم ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1992 دا لە قۆناغی سەروەریدا گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان. لە 27 ی ئاداری 1992 دا ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق (کۆنگرەی مەسیف سەلاحەدین) بووە. لە ساڵی 1994 دا ڕاوێژکاری سەرۆک مەسعود بارزانی بووە. لە ساڵی 2001 دا لە شاری هەولێر وانەی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ی بۆ خوێندکارانی دەورەی دوازدەهەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکەش کردووە. لە 15 ی کانوونی یەکەمی 2005 دا لەسەر لیستی هاوپەیمانیی کوردستان وەک ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق (پەرلەمانی عێراق) هەڵبژێردراوە.

سەرچاوە :

1 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

2 - ڕوفاتی خوالێخۆشبوو محەمەد ڕەزا عارف لە گوندی سەرگەلۆ بە خاک سپێردرا، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 6.018، هەولێر، چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2020، لاپەڕە 1، 4.

3 - سپاسنامە، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 6.018، هەولێر، چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2020، لاپەڕە 4.

4 - عەلی سەنجاری، القضیة الکردیة وحزب البعث العربي الاشتراکي في العراق، بەشی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - 2012)، ل. 255.

5 - جەوهەر نامیق سالم، ئەزموونی کوردی لە بزاڤە پەندۆڵییەکەیدا، بەرگی سێیەم، (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس - چاپخانەی ئاراس - 2011)، ل. 289، 292، 298.

6 - ئەسعەد عەدۆ، بەردەوام بوون یان سەرهەڵدانەوەی شۆڕش، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1.651، هەولێر، شەممە، 22ی ئایاری 1993، ل. 3.

7 - محەمەد ڕەزا، پێویستە ڕۆشنبیر سنوورێک بۆ ئۆجەلان دابنێن، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 2.752، هەولێر، پێنجشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 1999، ل. 4.

8 - ئیسماعیل تەنیا، پارتی سۆسیالیستی کوردستان: هەڵکشان، داکشان، پەرتەوازەبوون، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2019)، ل. 23، 26.

9 - کۆبوونەوەی نێوان شاندی یوگسلاڤیا و پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامەی التآخي، ژمارە 1007، شاری بەغدا، چاپخانەی تایمز، چوارشەممە، 12ی نیسانی 1972، ل. 4.

10 - برایەتی لە بارەگای لقی پێنجی پارتی ئێمە، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 64، هەینی، 17ی ئابی 1973، ل. 3.

11 - حەبیب محەمەد کەریم، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق (لە قۆناغە سەرەکییەکاندا) 1946 - 1993، (دهۆک - چاپخانەی خەبات - 1998)، ل. 147، 152.

12 - الحرب علی العراق، یومیات، وثائق، تقاریر 1990 - 2005 (شەڕی دژی عێراق: ڕۆژنامە - بەڵگە - ڕاپۆرت 1990 - 2005)، (بەیرووت - ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی عەرەبان - 2007)، ل. 1.240.

13 - مێژووی خول و دەورەکانی کادیرانی پارتی، لە چیا هەتا شار، (هەولێر - ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڤەکۆڵین و ئەکادیمیای پارتی (پەدەکە) - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2019)، ل. 106.

14 - رئیس وفد الحزب الدیمقراطي الکردستاني الی مؤتمر نصرة الثورة الفلسطینیة، جریدة التآخي (سەرۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پشتیوانی شۆڕشی فەلەستین، ڕۆژنامەی التآخي)، ژمارە 1207، شاری بەغدا، چاپخانەی تایمز، شەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 1972، ل. 5، 7.

15 - زاهیر ڕۆژبەیانی، کۆتایی مانگی 4ی 1975 یەکەمین کۆبوونەوەی ئێمەی سەرکردایەتی کاتی ئەنجامدرا، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 2.338، هەولێر، سێشەممە، 27ی ئایاری 1997، ل. 5.

16 - زاهیر ڕۆژبەیانی، محەمەد ڕەزا: بارزانیی نەمر بۆ ئازادکردنی ئێمە لە زیندانی (ئەوین)ی ترسناکی تاران، پێشنیاری کرد کە کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو و کاک مەسعود بارزانی شوێنی ئێمە بگرنەوە، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 2.338، هەولێر، سێشەممە، 27ی ئایاری 1997، ل. 4.

17 - سفر وفد الحزب الدیمقراطي الکردستاني الی بیروت، جریدة التآخي (چوونی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەیرووت، ڕۆژنامەی التآخي)، ژمارە 1.197، شاری بەغدا، چاپخانەی تایمز، دووشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 1972، ل. 4.

18 - عەلی سەنجاری، القضیة الکردیة وحزب البعث العربي الاشتراکي في العراق، بەشی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - 2012)، ل. 255.

19 - عەلی کەمال بارزانی، کەسایەتییە ناودارەکانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، بەرگی یەکەم، (هەولێر - پڕۆژەی بارزانی - چاپخانەی زانکۆ - 1999)، ل. 263، 265.

20 - کلمة الحزب الدیمقراطي الکردستاني في العراق في المؤتمر الشعبي العربي لنصرة الثورة الفلسطینیة، جریدة التآخي (وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق لە کۆنگرەی گەلی عەرەبی بۆ پشتیوانی شۆڕشی فەلەستین، ڕۆژنامەی التآخي)، ژمارە 1.206، شاری بەغدا، چاپخانەی تایمز، پێنجشەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 1972، ل. 1.

21 - محەمەد ڕەزا عارف، بەربژێری ژمارە 6 لە پارێزگای سلێمانی: من بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەدەستهێنانی مافی جووتیاران کار دەکەم، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3.407، سێشەممە، 23ی شوباتی 2010، ل. 6.

22 - محەمەد ڕەزا، پەیمانی (11)ی ئادار گەلی کوردی لە قۆناغێکەوە گواستەوە بۆ قۆناغێکی نوێ و گەش، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3.328، هەولێر، یەکشەممە، 11ی ئاداری 2001، ل. 3.

23 - محەمەد عەلی ئیسماعیل، بیرەوەرییەکانی من: حەفتا ساڵ تەمەن و زیاتر لە نیو سەدەی تێکۆشان، (بێ شوێن - 2019)، ل. 58.

24 - مەسعود بارزانی، البارزاني والحرکة التحریریة الکردیة، (مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد)، بەرگی سێیەم، چاپی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - 2002)، ل. 407.

25 - وفد الجبهة العربیة المشارکة للثورة الفلسطینیة یجتمع بوفد الحزب الدیمقراطي الکردستاني (شاندی بەرەی عەرەبی بەشدار لە شۆڕشی فەلەستین لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە)، ڕۆژنامەی التآخي، ژمارە 1.356، شاری بەغدا، چاپخانەی تایمز، سێشەممە، 12ی حوزەیرانی 1973، ل. 4.

26 - وفد الجبهة العربیة المشارکة للثورة الفلسطینیة یجتمع بوفد الحزب الدیمقراطي الکردستاني (شاندی بەرەی عەرەبی بەشدار لە شۆڕشی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە)، ڕۆژنامەی التآخي، ژمارە 1.356، شاری بەغدا، چاپخانەی تایمز، سێشەممە، 12ی حوزەیرانی 1973، ل. 4.