ئەندازیار و سیاسەتمەدار ساسان عوسمان عەونی حەبیب، بە ناوی (ساسان عەونی)، ناسراوە. لە ساڵی ١٩٩١ هاتووەتە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٣ لە کۆنگرەی هەشتەمدا بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندنی یەکەتی قوتابیانی (خوێندکارانی) کوردستان هەڵبژێردراوە و پاشان لەلایەن لێژنەی ڕاپەڕاندنەوە بە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠١٩دا بووەتە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
ژیاننامەساسان عەونی، لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری هەولێر لەدایک بووە و کوڕی هۆزانەوان عوسمان عەونییە. لە ساڵی ١٩٩٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٠ ماستەری بەڕێوەبردن و ئابووری لە زانکۆی لوبنانی - فەرەنسی لە هەولێر بەدەست هێناوە. شارەزایی لە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزیدا هەیە.
خەباتنامەساسان عەونی لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکەتی قوتابیان (خوێندکاران) و لاوانی دیموکراتی کوردستان و هەمان ساڵ بە ڕیزەکانی پارتی کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندنی یەکەتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە و هەمان ساڵ و لە کۆنگرەی هەشتەم (کۆنگرەی ئازادی)دا بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندنی یەکەتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە و پاشان لەلایەن لێژنەی ڕاپەڕاندنەوە بە سکرتێری یەکەتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە و هەتا ساڵی ١٩٩٨ لەو پۆستەدا بەردەوام بووە.
لە ساڵی ١٩٩٣ نوێنەری کۆنگرەی یانزەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو بووە لە شاری هەولێر. لە ساڵی ١٩٩٥ لە کارمەندی بیست و حەوتەمی لێژنەی لقی دوو بە کارگێڕی لق دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٩٩ نوێنەری کۆنگرەی دوازدەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە شاری هەولێر.
لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و ساڵانی (٢٠١١ - ٢٠١٩) بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ٢٠١٩ بووەتە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
بەرهەمەکانی:
پەیوەندییە گشتییەکان، ١٩٩٤.
پەیوەندییە گشتییەکان، هەڵوێست و هەنگاو ١٩٩٨.
یەکەتی قوتابیانی کوردستان چەند لایەنێکی تێکۆشان و مێژوو ١٩٩٨.
هەڵوێست و هەنگاوەکانی هەوڵەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوێندکاران ١٩٩٧.
ڕۆژهەڵاتی ناوین گەنگەشە و هەژموون ٢٠١٩.
نێرین ٢٠١٩.
چەند ڕەهەندێکی ڕێکخراوەیی تێبینی و نێرین، ٢٠١٩.
ئامانجەکانی مۆسکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، ٢٠١٩، وەرگێڕ (لە نووسینی دیمیتری ترێنین).
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساسان عەونی، یەکەتی قوتابیانی کوردستان چەند لایەنێکی تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر - مەکتەبی سکرتارییەتی یەکەتی قوتابیانی کوردستان - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ١٩٩٨).
سیروان عوسمان، مێژوویەکی بە ڕوومەت و کاروانێکی نەبڕاوە، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆشنبیری - ٢٠١٤).
شەعبان عەلی شەعبان، هەندێک زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - ٢٠١٣).
عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، (هەولێر - پرۆژەی نووسینی مێژووی یەکەتی قوتابیانی کوردستان - چاپخانەی ڕۆژهەڵات ٢٠١٢).


