سەباح محەمەد عەریف، کە بە سەباح شێخ محەمەد میرسووریش ناسراوە، لە ساڵی 1967 لە گوندی میرسووری سەر بە قەزای خورماڵ لەدایک بووە. ژیانێکی سادەی گوندنشینی و جوتیاری هەبوو و هەتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. دوای شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران کرا و لە مارێوان نیشتەجێ بوو. 

لە ساڵی 1980دا بە فەرماندەیی براکەی، غازی شێخ مەحموود میرسوور، پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کرد و لە فۆجی شەهید ئەبوبەکر بانی، لە ناو بارەگای هێزی سورێنی لێژنەی ناوچەی دەربەندیخان، سەر بە لقەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، خزمەتی کرد. لە شەڕی کانێسکان بەشداری کرد و لە دەشتی شارەزوور چالاکییەکانی یاخیبوونی ئەنجام دا. لە 8ی تشرینی دووەمی 1981، ئەو لەگەڵ هاوڕێکانی غازی شێخ محەمەد و جەمال بانی، لە گوندی قایەری مەرف، لە دەشتی شارەزوور، بوونە قوربانیی کمینێک کە هێزێکی PUK داینا.

سەرچاوە:

ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای KDP