شەهید سەعید ئەحمەد حەسەن لە ساڵی 1948 لە گوندی ماویلیانی سەر بە ناوچەی ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندی بوو و خەریکی کشتوکاڵ بوو، نەخوێندەوار بوو و هاوسەرگیری کردبوو.
لە ساڵی 1970 بە ئەندامی هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەبێت و لەگەڵ بێجان جینــدۆ دەبێتە پێشمەرگە کە لەو کاتەدا سەرگروپ بوو لە هێزی بالەک، بەشداریی جەنگەکانی ناوچەی بالەکایەتی کردووە، لە ساڵی 1974 لە گوندی دیرگەلە بەهۆی توپبارانی سەربازانی عێراقەوە شەهید بوو.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


