له‌ ڕێكه‌وتی 27 تا30ی تشـرینی یه‌كه‌می 2001، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له‌ هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر، به‌ دروشمی (ئازادی و یه‌كسانی ئافره‌ت، كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ختیار و پێشكه‌وتوو بنیات ده‌نێت)١، بە ئامادەبوونى ٣٨٣ نوێنەر سازدرا٢.

لە درێژایی کار و چالاکییەکانى کۆنگرە، لەلایەن ئەندامانى کۆنگرەوە، ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی ئافره‌تان هه‌ڵبژێردرا کە پێکهاتبوون لە:

١- شیرین ئامێدی

٢- جه‌میله‌ حاجی

٣- سه‌بیحه‌ ئه‌حمه‌د مسته‌فا

٤- زه‌كیه‌ ساڵح

٥- میدیا حه‌سه‌ن حسێن

٦- جوان سلێمان

٧- سوهام حه‌كیم عه‌لی

٨- ژیان حه‌مه‌د ئه‌سعه‌د، ناسراو به‌ ژیان كۆیی

٩- به‌یان تۆفیق عه‌لی

١٠- شه‌ونم نه‌جمه‌دین عه‌لی

١١- خانزاد كه‌ریم خان

١٢- ڕووخۆش فه‌ره‌ج محه‌مه‌د

١٣- سه‌بریه‌ بابه‌كر

١٤- پرشنگ محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ پرشنگ کەرکووکی

١٥- غه‌زاله‌ محه‌مه‌د ساڵح

١٦- چیمه‌ن ڕە‌شید

١٧- جوله‌ حاجی عومه‌ر.

 

یه‌ده‌گی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن:

١- ئامینه‌ زكری سه‌عید

٢- نازدار ئه‌سعه‌د مه‌حمود، ناسراو به‌ نازدار بارزانی

٣- ویداد غه‌ریب

٤- ژیان ئاغا تاژدین٣.

 

 

سەرچاوه و پەراوێز

 

١- به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی پێنجه‌می (ی.ئا.ك)، گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت، ئۆرگانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ژماره‌ 25، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، شوباتی 2002ز، ل 8؛ الرئیس البارزاني یرعی المؤتمر الخامس لاتحاد نساء كوردستان، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد 1050، أربیل، الجمعة، 2 تشـرین الثاني 2001م، ص ص 1، 7.

٢- سجلی ناسنامه‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، هه‌ولێر، 2001، ل ل 1-91؛ هاوژین حه‌مه‌ ڕە‌شید، كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ئافره‌تان به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3526، هه‌ولێر، سێشه‌مه‌، 30ی تشرینی یه‌كه‌م 2001ز، ل 1.

٣- هاوژین حه‌مه‌ڕە‌شید، سه‌رچاوه‌ی پێشو، ل 1؛ الرئیس البارزاني یرعی المؤتمر الخامس لاتحاد نساء كوردستان، المصدر السابق، ص 1.