محەمەد تاهیر عەبدوڵڵا مستەفا بە ناوی (محەمەد حاجی تاهیر)، ناسراوە. لە ساڵی 1946 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە. لە ساڵی 1953 دا نوێنەری کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی 1959 دا نوێنەری کۆنفرانسی دووەمی شاری بەغدا بووە و هەمان ساڵ بووە نوێنەری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموكراتی كوردستان. لە ساڵی 1960 دا لە کۆنگرەی پێنجەمدا بووە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان. لە ناوەڕاستی ساڵی 1963 دا ئەندامی لێژنەی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی کۆمۆنیستی عێراقی لە خانەقین بووە. لە ساڵی 1964 دا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی ماوەتی کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە تاقمی مەکتەبی سیاسی.
ژیاننامە
محەمەد تاهیر عەبدوڵڵا مستەفا بە ناوی (محەمەد حاجی تاهیر)، ناسراوە. لە ساڵی 1931 دا لە پارێزگای سلێمانی و لە خێزانێکی بازرگاندا لەدایک بووە و بە کاری بازرگانییەوە سەرقاڵ بووە. دەرچووی پۆلی دووەمی ناوەندییە. لە ساڵی 1948 دا بەشداریی خۆپیشاندانی شاری بەغدای کردووە دژی پەیماننامەی پۆرتسمۆس لە نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و شانشینی عێراق بە دروشمی ئازادی بۆ بەندکراوانی بارزانی. لە سەدەی ساڵانی پەنجاکانی ڕابردوودا خاوەنی کۆگای ڕادیۆفرۆشیی مەولەوی بووە کە لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی بوو. شارەزای زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی بووە. لە 13 ی ئاداری 2020 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە.
خەباتنامەمحەمەد تاهیر عەبدوڵڵا مستەفا لە ساڵی 1946 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە. لە ساڵی 1947 دا بووە ئەندامی لێژنەی ناوچەی کۆیە. لە ساڵی 1949 دا بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سلێمانی بووە. لە ساڵی 1953 دا نوێنەری کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە مانگی حوزەیرانی 1954 دا ئەندامی لێژنەی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی کۆمۆنیستی عێراق بووە. لە ساڵی 1954 دا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (1914 - 2000) بۆ پارێزەر ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح لەگەڵ کۆمەڵێک لایەنگری پارتی دیموكراتی كوردستان دەچنە دەڤەری قەرەداغ و لە گەڕانەوەیاندا نزیک شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی ئەو کاتەی ڕژێمەوە دەستبەسەر دەکرێن و دەنێردرێن بۆ بەندیخانەی سەرا لە سلێمانی و دواتر بۆ بەندیخانەی کەرکووک دەگوازرێنەوە و پاش 15 ڕۆژ بە کەفالەت ئازاد دەکرێن. لە ساڵی 1956 دا لە دامەزرێنەرانی لێژنەی ناوچەی پێنجوێن بووە. لە ناو ساڵی 1956 دا خاڵی پەیوەندیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی کۆمۆنیستی عێراق لە شاری سلێمانی بووە. لە ساڵی 1956 دا بەشداریی کردووە لە خۆپیشاندانی بەردەم سەرا بۆ داواکردنی مۆڵەتپێدان بە لەتیف مەحمود سەعید (1917 - 1972) ناسراو بە شێخ لەتیفی حەفید بۆ ئەوەی تا نوێژی مردوو لەسەر تەرمی باوکی بکات، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە بە هێز تەقەیان لێ کراوە.
لە ساڵی 1958 دا بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سلێمانیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی 1959 دا نوێنەری کۆنفرانسی دووەمی شاری بەغدا بووە و هەمان ساڵ بووە نوێنەری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموكراتی كوردستان. لە ساڵی 1960 دا لە کۆنگرەی پێنجەمدا بووە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان. هەروەها بووە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سلێمانیی سەر بە لێژنەی لقی سلێمانی و لە هەمان ساڵدا بووە ئەندامی لێژنەی ئاشتیخوازانی سلێمانی. لە ساڵی 1961 دا بە شێوەیەکی نهێنی لە شاری سلێمانی ژیاوە و بە کاری ڕێکخستن و ڕاگەیاندنەوە سەرقاڵ بووە. لە ساڵی 1961 دا لە خەباتکاری چوارەمی لێژنەی لقی دوو لە سەردەمی سەرپەرشتیاری عەلی عەبدوڵڵا بەرپرسی لێژنەی لق بووە. لە ساڵی 1961 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه کردووە و بە پلەی سەرباز لە دۆڵبێشک (سلێمانی) بووە. لە ساڵی 1961 دا فەرماندەی هێزی پێشمهرگه لە ناوچەی ماوەت بووە. لە ناو ساڵی 1963 دا ئەندامی لێژنەی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی کۆمۆنیستی عێراق لە خانەقین بووە و توانیویەتی کێشەی نێوان هەردوو لایەن بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکات. لە ساڵانی (1963 - 1964) دا لە خەباتکاری سێیەمی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەرپرسی لێژنەی لق دەستنیشان کراوە. لە ساڵی 1963 دا نوێنەری کۆنگرەی کۆیە بووە. لە ساڵی 1963 دا ئەندامی شاندی دانوستاندنکار بووە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆزی کورد. لە ساڵی 1965 دا پاش گەڕانەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی لە هەمەدان و لێبوردنیان لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانی بووە بەرپرسی لێژنەی لقی چوار.
سەرچاوە:1 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
2 - حوسێن حاجی قادر، ژیان و بەسەرهات و هەندێک گۆرانیی هونەرمەندی نەمر تاهیر تۆفیق، (هەولێر ـ چاپخانەی پاک 2002) - لاپەڕە 158.
3 - مەعەد فەیاز، ڕەئیس جومهور پێشمهرگه، وەرگێڕانی سامان سلێمانی، (تاران ـ نەشری دات ـ چاپخانەی مەنسوور 1393ی هەتاوی) لاپەڕە 126.
4 - ڕێبوارانی ڕێگای تەباییی گەل ڕیزەکانی گەل، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2.670، ساڵی یازدەیەم، سلێمانی، سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2002 - لاپەڕە 6.
5 - لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا یادی شەهیدی سەرکردە عومەر دەبابە دەکرێتەوە، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2.670، ساڵی یازدەیەم، سلێمانی، سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2002 - لاپەڕە 1.
6 - محەمەد حاجی تاهیر، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد زەڵامێکی وێرەک و سیاسییەکی ڕۆشنبیر و خۆشەویست بوو، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2.428، ساڵی دەیەم، سلێمانی، دووشەممە 16ی نیسانی 2001 - لاپەڕە 7.
7 - هەڤپەیڤین و کۆبوونەوەکانی مام جەلال، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2.400، ساڵی دەیەم، سلێمانی، سێشەممە 13ی ئاداری 2001 - لاپەڕە 3.
8 - ئەحمەد بانیخێڵانی، بیرەوەرییەکانی من، (ستۆکهۆڵم 1997) - لاپەڕە 180.
9 - مەهدی محەمەد قادر، پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق 1945 - 1958 - (سلێمانی - ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان 2005) - لاپەڕە 162.
10 - ئەحمەد دڵزار، بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی ژیانی من (هەولێر - وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان - چاپخانەی شەهاب - 2019) - لاپەڕە 127.
11 - شوان محەمەد ئەمین تەها خۆشناو، هەولێر لە نێوان ساڵانی 1963 - 1970 لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە ڕەوشی سیاسی، (هەولێر - چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین 2016) - لاپەڕە 109.
12 - ئەلبوومی هاووڵاتییان، گۆڤاری سلێمانی، شارەوانیی سلێمانی، ژمارە 32، خولی دووەم، سلێمانی، چاپخانە و وەشنگەی شڤان، ئایاری 2003 - لاپەڕە 45.
13 - ئامادەکردن: سەلاح ڕەشید، مام جەلال دیدارێکی تەمەن لە منداڵییەوە هەتا کۆشکی کۆماری، بەرگی یەکەم، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ 2017) - لاپەڕە 188.
14 - ئەبوبەکر ئەحمەد عەبدوڵڵا، پیاوێکی بە کۆڵانی مەولەویدا، بەشی یەکەم، گۆڤاری سلێمانی، شارەوانیی سلێمانی، ژمارە 46 - خولی دووەم، سلێمانی - چاپخانەی دلێر، ئایاری 2004 - لاپەڕە 17 - 18.
15 - ئەحمەد خۆجە، من چی دی، بەرگی چوارەم، چاپی سێیەم، (سلێمانی - بنکەی ژین - چاپخانەی شڤان - 2016) - لاپەڕە 611.
16 - ئەحمەد بانی خێڵانی، مذکراتى (شاری بەغدا - دار الرواد المزدهرة للطباعة والنشر والإعلان 1995) - لاپەڕە 136.
17 - ڕۆژین چەلەبی مونیر، زاخۆ 14ی تەممووزی 1958 - 6ی ئاداری 1975، (بێ شوێن - ناوەندی زاخۆی لێکۆڵینەوەی کوردی 2018) - لاپەڕە 226.
18 - پێداچوونەوە و داڕشتن: عەبدوڵڵا کەریم مەحموود، ڕۆژانی مژ و تەمومژاوی بیرەوەرییەکانی ڕەفعەت مەلا، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ - 2008) - لاپەڕە 23.
19 - جەبار جەباری، تاریخ الصحافة الکردیة فی العراق، (شاری بەغدا - مدیریة الثقافة الکردیة عام - مطبعة عام 1975) - لاپەڕە 69.
20 - هەمەی فەرەج هەڵەبجەیی، لە شوێنپێی ستۆکهۆڵمدا، چاپی سێیەم، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ - 2015) - لاپەڕە 293، 294.
21 - خورشید شێرە، خەبات و خوێن بیرەوەرییەکانی ساڵانی خەباتی پێشمهرگه، چاپی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی حاجی هاشم 2015) - لاپەڕە 117.
22 - ال دکتۆر کەمال فوئاد یتحدث لقنوات إعلام الاتحاد الوطنی الکردستانی، جریدة الاتحاد، الصحیفة المرکزیة للاتحاد الوطنی الکردستانی، الأعداد 495، السلیمانیة، الجمعة 18 تشرین الأول 2002 - لاپەڕە 11.
23 - زاهیر سەوز، ئەهە بچکۆلی خەیات کاروانێکی بێ وچان و خەباتێکی سەربەرزانە، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 1881 - هەولێر، پێنجشەممە 24ی شوباتی 1994 - لاپەڕە 6 - 7.
24 - عەبدولستار تاهیر شەریف، گەنگەشە لەگەڵ ژیاندا (بیرەوەری) 1935 - 1971، بەرگی یەکەم - (کەرکووک - عەرەبخانە 2005) - لاپەڕە 103.
25 - عەبدولستار تاهیر شەریف، الجمعیات والمنظمات والأحزاب الکردیة 1908 - 1958، - (شاری بەغدا - دار الشؤون الثقافیة 1989) - لاپەڕە 182.
26 - عەبدولستار تاهیر شەریف، تاریخ الحزب الثورة الکردستانی، الطبعة الثانیة (شاری بەغدا - منشورات الثورة 1979)، لاپەڕە 142 - 170 - 172 - 182 - 236.
27 - عەبدولڕەحمان گۆمەشینی, بەشێک لە بیرەوەرییەکانی من، (سلێمانی - چاپخانەی قانع 2003) - لاپەڕە 15.
28 - کەیفی هادی، بیرەوەرییەکانی خۆی لەبارەی دەستپێکی خەبات و کاری پێشمهرگهییەوە بۆ خوێنەرانی گۆڤارەکەمان دەگێڕێتەوە، گۆڤاری دێرین، ئۆرگانی مەکتەبی ڕاگەیاندنی لێژنەی لقی دووی هەولێر، ژمارە 1 - هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، شەممە 4ی حوزەیرانی 2005 - لاپەڕە 8.
29 - کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژمارە سێ، ساڵی یەکەم، سلێمانی - چاپخانەی کامەران، حوزەیرانی 1960 - لاپەڕە 56.
30 - لقی دوو، لقی دوو لە نیوەی سەدەی تێکۆشاندا، (هەولێر - چاپخانەی ئاراس 2010) - لاپەڕە 38.
31 - مەسعوود بارزانی، البارزانی والحرکة التحریریة الکردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (هەولێر - مطبعة وزارة التربیة 2002) - لاپەڕە 144.
32 - مستەفا ساڵح کەریم، مراجع الأبطال، وطلیعة الشهداء، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المرکزیة للاتحاد الوطنی الکردستانی، الأعداد 323، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة 18 حوزەیران 1999 - لاپەڕە 4.
33 - من وثائق الحرکة القومیة الکردیة التحریریة، مجلة متین، صادرها الفرع الأول للحزب الدیمقراطی الکردستانی - الموحد، الأعداد 47، دهۆک، مطبعة هاوار، الدورة الثالثة، کانون الأول 1995 - لاپەڕە 81.
34 - مەحموود مەلا عیزەت، کاروانی بێ کۆتایی، (سلێمانی - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2000)، لاپەڕە 87 - 88.
35 - نەرمین عوسمان، ژنێک لە جوانی و خاتوونێکی شۆڕشگێڕی وێرەک، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 7.840 ساڵی بیست و هەشتەم، سلێمانی، چوارشەممە، 17ی نیسانی 2019 - لاپەڕە 8 - 9.
36 - نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژمارە 8، ساڵی یەکەم، سلێمانی، چاپخانەی کامەران، تشرینی دووەم 1960 - لاپەڕە 18.
37 - هەواڵ و دەنگ و باس و ڕووداو، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژمارە 1، ساڵی یەکەم، سلێمانی، چاپخانەی کامەران، نیسانی 1960 - لاپەڕە 101.
38 - فەرهاد عەونی، 36 نامە و چەند کەسایەتییەکی دیوانەکەم، (هەولێر - چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین 2019)، لاپەڕە 59 - 63.


