بەڕێوەچوونی کۆنگرە:
وەک پێویستییەکی خۆڕێکخستن، گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی، لە ساڵی 2010 مەکتەبی سکرتارییەتی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بڕیاری بەستنی کۆنگرەیەکی نوێی دا. بەپێی نەریتی کۆنگرە، لیژنەیەکی ئامادەکاری پێکهێنرا و ئەندامان بە دەنگدان لە سەرجەم ئۆرگانەکانی ڕێکخراوەکەدا بۆ کۆنگرەکە هەڵبژێردران.
کۆنگرە لە 24-25ی شوباتی 2010 لە شاری هەولێر بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی 292 نوێنەر دەستی پێکرد. لەم کۆنگرەیەدا چەندین گۆڕانکاری لەبارەی هەڵبژاردنی سکرتێر و ڕێکخستنی ڕێکخراوەکە ئەنجام دران، لەوانە سکرتێر ڕاستەوخۆ لە کۆنگرەوە هەڵبژێردرا و سیستەمی پێکهاتەی ڕێکخراوەکان وەک پێکهاتەی حزب ڕێکخران، واتە لە هەر شوێنێک لێق و ناوچەی حزب هەبێت دەبێت لێق و ناوچەی یەکەتی قوتابیانیش بکرێنەوە(1).
لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە، سکرتێر، سکرتارییەت و لیژنەی بەڕێوەبردن بەم شێوەیە هەڵبژێردران:
1- عیرفان عەزیز عەزیز - سکرتێر
2- خالید نوری عوسمان – ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
3- بیژار خدر عومەر - ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
4- دانا عەبدولعەزیز ڕەسووڵ – ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
5- زریان مەولوود خدر – ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
6- غەفوور ئەحمەد مەلا سوار - ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
7- سەگڤان مارێ سلێمان – ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
8- دیار عومەر شێخ محەمەد - ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت.
ئەندامانی یەدەگی مەکتەبی سکرتارییەت:
1- محەمەد جومعە حەمە ساڵح، ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت
2- ئەیڤان عەلی حەمەد ئەمین - ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت(2).
لەو قۆناغەدا لێق و ئۆفیس و بەرپرسەکانیان ئەمانە بوون:
1- لێقی دهۆک - بەهجەت بەنیامین عەباسن عەباس
2- لێقی ئاکرێ- شێڤان شێمال عومەر
3- لێقی شێخان- ساڵح محەمەد میرزا
4- لێقی شنگال- ڕەزا ئەمین قەنبەر
5- لێقی دهۆکی زانکۆ و پەیمانگاکان
6- لێقی مووسڵ: محەمەد سەبری محەمەد
7- لێقی ئامێدی- شەریف فەتاح عەرەفات
8- لێقی کەرکووک- هۆزان ڕەمەزان کەریم
9- لێقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکووک- هەڵگورد قادر محەمەد
10- ئۆفیسی شاری بهغدا - عەبدولکەریم عەگید سادق
11- لێقی خانەقین: محەمەد شاکر مەهدی
12- لێقی گەرمیان- حەسەن عەلائەدین
13- ئۆفیسی مێرگەسۆر- لەهات شێخ محەمەد خالید شێخ ئەحمەد
14- لێقی هەولێری زانکۆ و پەیمانگاکان – کۆڤان عیسا بەهادین
15- لێقی چەمچەماڵ- نەبەز ڕەفەت
16- لێقی مەخموور- بارزان سدیق سوار
17- لێقی هەولێر- سەلام فەتاح مستەفا
18- لێقی دەوروبەری هەولێر – سەربەست دەروێش ئیسماعیل
19- لێقی سەفین- یوسف محەمەد حەمەد
20- لێقی سۆران- وشیار شوکری ئەمین
21- لێقی هەڵەبجەی شەهید - هاوڕێ ڕەئووف کەریم
22- لێقی سلێمانی- سەلمان محەمەد وەلی
23- لێقی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی- بەهمەن دەروێش عەلی
24- لێقی ڕاپەڕین- ساڵح ئەنوەر محەمەد
25- لێقی دەوروبەری سلێمانی – ڕەنجدەر نەجات ئەحمەد
26- لێقی زاخۆ- کۆتیار خدر تاهیر(3).
سەرچاوە:- عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، چاپی 1، (هەولێر-چاپخانەی ڕۆژهەڵات-2012)، ل 230؛ ئاسۆ عەلی فەرەج، 13ەمین کۆنگرەی یەکەتی قوتابیانی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی حزب دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3408، هەولێر، چوارشەم، 24.02.2010، ل 1، 3؛ محەمەد زەنگەنە کۆنگرەی 13ەمینی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان دەستی پێکرد، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی حزب دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3409، هەولێر، پێنجشەم، 25.02.2010، ل 1، 13؛ سەنگەر جەمال، مێژووی کۆنگرەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، گۆڤاری خەباتی قوتابیان، ئۆرگانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، ژمارە 110، هەولێر، تشرینی دووەم 2012، ل 5.
- ڕاپۆرتی کۆتایی کۆنگرەی 13. یەکەتی قوتابیانی کوردستان، گۆڤاری خەباتی قوتابیان، ئۆرگانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، ژمارە 92، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، ئایار 2010، ل 3.
- عیرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەی پێشوو، ل 231,239.


