
ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد
ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد ناسراو بە شاخەوان، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٨٥، لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢١ ئەنجام

ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد ناسراو بە شاخەوان، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٨٥، لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراوە.

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

جەعفەر سلێمان عەلی چێی ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی چێی لە قەزاى ئامێدی سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە نەغەدە نیشتەجێبووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ مەشهەد، تا ساڵی ١٩٧٩ لەمەشهەد ماوەتەوە، هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ کەرەج و چاوی بە ئیدریس بارزانی کەوتووە و تاساڵى ١٩٨١ لەئێران ماوەتەوە، ساڵی ١٩٨١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و لە شارى دهۆک نیشتەجێبووە.

ئیدریس مستەفا بارزانى، یەکێک لە سەرکردە هەرە دیارەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و کوڕى سەرۆک مستەفا بارزانى بوو. دواى ئەوەى بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوول دەکات و وەکو یاریدەدەرى سەرۆک مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى سەربازیى و کۆمەڵایەتى ڕۆڵى خۆى دەنوێنێ، دۆست بە دەرکەوتنى ئەم سەرکردە لێهاتووە دڵخۆش و دوژمنانیش پێى دڵتەنگ دەبن.

سیاسه‌تمه‌دار ئیدریس مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به ئیدریس بارزانی و ئه‌ندازیاری ئاشتی، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ سكرتێری سه‌رۆك مەلا مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی له نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ...

کۆتاییەکانى ساڵى ١٩٦٨ حکومەتى عێراق بە هاوکارى و هەماهەنگى چەکدارانى باڵى مەکتەبى سیاسى کۆن هەڵمەتێکى دژوارى گەورەیان بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕشى ئەیلوول دەستپێکرد، توانیان پانتاییەکى فراوانى جوگرافى لە ناوچەکانى گەرمیان و قەرەداغ داگیر بکەن، بەڵام سەرکردایەتى شۆڕش بۆ ئازادکردنەوەى ئەو ناوچانە هێرشێکى گشتگیرى ئەنجامدا لە تشرینى دووەمى ١٩٦٩ توانى دەست بەسەر قەرەداغ و چەند ناوچەیەکى دیکەدا بگرێتەوە و هێزەکانیان لەو شوێنانە دەرپەڕێنێ.

فەڕەنسۆ تۆما كانون، ناسراو به فەڕانسۆ هه‌ریری،مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه، لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەک سه‌ربه لێژنه لقی دوو، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی١٩٩٢ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنگرەكانی یانزدە و دوانزدە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٦ كراوه‌ته وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی (١٩٩٦ - ٢٠٠١) پارێزگاری هه‌ولێر بووه.

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان خدر، ناسراو به سامی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ساڵح، دارا، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد بووە له ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٦ بووەته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق...

شه‌هید خەلیل رەشید عەبدولعەزیز خه‌م، له ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و له هه‌مان ساڵ ده‌بێته پێشمه‌رگه، له ساڵی ١٩٧٤ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له گوندی هاودیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، مینێكی پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت.

ڕەشید باقى محەمەد (١٩٣٠-٢٠٠٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١)، ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سەرلق و فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن و ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی شێروانی یه‌ك بووە، هەلگری میدالیای بارزانییە.

ئازاد قەرەداغی ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی قەرەداغی سه‌ر به لێژنه ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به لێژنه لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان.