
گۆرگیس یوسف مەتێ گۆگا
گۆرگیس یوسف مەتێ، لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ چووەتە ڕیزى ڕێکخستنەکانى پارتی ، دواى نسکۆ ئاوارەى ئێران بووە، دوو جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەردەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.
شەهیدان١ خولەک

