پەرتوکی دەنگی
دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا
ئەم پەرتووکە لە زمانی ڕووسییەوە وەرگێڕاوە، کۆمەڵە بابەتێکی تایبەت بە شرۆڤەکردنی دۆزی کوردە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا کە وڵاتانی عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران دەگرێتەوە، زۆربەی زۆری ئەو نووسین و شرۆڤانە لەلایەن کوردۆلۆجیانی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژهەڵات و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە مۆسکۆ نووسراون و، جەخت لەسە وردەکاری کێشەی کورد لە عێراق و تورکیا دەکەنەوە و بەشێکیش تیشک دەخەنە سەر تایبەتمەندییەکانی کێشەی کورد لە ئێران و سوریا، هەروەها لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیشی تێدا خراوەتەڕوو. بابەتەکانی ئەم پەرتووکە پێکدێت لە کێشەی کورد له ڕۆژئاوای ئاسیا له سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا، سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ململانێ ناوخۆییەکانی کورد، هەڵوێستی دراوسێ ئيقليميیەكان له سەربەخۆیی کوردی عێراق، ئەمریکا و کوردی باشوور، باشووری کوردستان و پەرەسەندنی پرۆسەی سیاسی له عێراق، ئالینگارییەکانی جێبەجێکردنی ئۆتۆنۆمی باشووری کوردستان و هۆکارەکانی نەگەڕانەوه، ڕۆڵی سیاسیی زانکۆکانی باشووری کوردستان، پەرەسەندنی سیاسیی کوردی باشوور، دەستووری هەمیشەیی عێراق و بەرژەوەندییەکانی کورد، کاریگەریی قەیرانی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد له کۆماری تورکیا، وەرچەرخانی دیموکراسییەت و...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی

