پەرتوکی دەنگی
شۆڕشی دووەمی بارزان
ەشی یەكەمی پەرتووكەكە باسی ڕەوشی سیاسی دەڤەری بارزان لە ماوەی ساڵانی (١٩٣٣-١٩٣٩) دەكات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، كە باس لە ڕووداوە سیاسییەكانی عێراق نێوان ساڵانی (١٩٣٣-١٩٣٩)، راپەڕینی خەلیل خۆشەوی نێوان ساڵانی (١٩٣٤-١٩٣٦) و قۆناغی ئاوارەیی شێخانی بارزان، دەكات. بەشی دووەمی ئەم پەرتووكە باس لە فاكتەرە یارمەتیدەرەكانی سەرهەڵدانی شۆڕشی دووەمی بارزان دەكات و لە سێ تەوەر پێكدێت، كە باسی كاریگەری و ڕۆڵ و خەباتی ڕێبەرانی تەكیەی بارزان، جەنگی دووەمی جیهانی و كاریگەرییه سیاسی و ئابوورییەكانی لەسەر باشووری كوردستان و دەركەوتنی پارت و كۆمەڵە سیاسییەكانی كورد، دەكات. بەشی سێیەمی باس لە شۆڕشی دووەمی بارزان لە سەرەتای قۆناغی چەكدارییەوە بۆ قۆناغی دانوستاندن لە ٢ی تشرینی یەكەمی ١٩٤٣ تا ٣ی حوزەیرانی ١٩٤٤ دەكات و لە سێ تەوەر پێكدێت، كە باسی قۆناغی دوورخراوەیی مستەفا بارزانی بەرەو هەڵگیرساندنی شۆڕش، قۆناغە بەراییەكانی شۆڕشی دووەمی بارزان و دانوستاندنەكانی نێوان سەركردایەتی شۆڕش و حكومەتی عێراق، دەكات. بەشی چوارەمی باسی تێكچوونەوەی پەیوەندییەكان و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش و دەرئەنجامەكانی دەكات و،...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی






