پەرتوکی دەنگی
کوردستانی عێراق، وەک قەوارەیەکی نەتەوەیی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٦٩)
ئەم پەرتوکە لێکۆڵینەوەیەکە لە ساڵی ١٩٧٠ لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی (١٩٦١-١٩٦٩) بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە دوو پێشەکی و نۆ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە. بەشی یەکەم باسی داتا و زانیارییه مێژوویی و جوگرافیەکانی پەیوەست به پرسی نەتەوەیی کوردستانی عێراق دەکات وەک خاک و دانیشتووان، تێڕوانین و سەرنج بۆ ڕاستییه مێژووییەكان، پرسی ویلایەتی مووسڵ یان چارەنووسی باشووری کوردستان و بارودۆخەکه دوای ساڵی ۱۹۲٥. بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی عەبدولکەریم قاسم و کورد یان هۆکاره ڕاستەوخۆکانی ڕێککەوتن و جەنگە. بەشی سێیەم باسی شۆڕشی ئەیلوول و پێکهێنەرەکانی دەکات. بەشی چوارەم باس لە ڕووخانی ڕژێمی قاسم و هەڵوێستی سوپا، هەڵوێستی چینی بۆرژوازی ناسیونالیستی عەرەبی و بۆرژوازی دیموکراتی عەرەبی، هەڵوێستی حزبی شیوعی عێراق دەکات. بەشی پێنجەم تایبەتە بە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان نوێنەرانی کورد و دەسەڵاتدارانی حکومەتەکانی عێراق و دیدگا و تێڕوانینی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی. بەشی شەشەم باسی شەڕی بەعس و ئەنجام و ئاکامەکانی (حوزەیران - تشرینی دووه...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی

