

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

تەمەنێک بۆ نیشتمان
احمد بداغ
ئەم کتێبە لە پێشەکییەک و شیکردنەوەی سەرچاوەکان و چوار بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم لە سێ تەوەر پێکهاتووە، کە باس لە پێگەی جوگرافی و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەی بارزان دەکات.
بەشی دووەم چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت، لەوانە ڕەچەڵەکی شێخەکانی بارزان، و گێڕانەوەیەکی مێژوویی کورت لەسەر ژیانی شێخ عەبدولسەلامی دووەم و پەیوەندییەکەی لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان
بەشی سێیەمی کتێبەکە، کە لە سێ بابەت پێکهاتووە، باس لە کودەتای ئیتیحاد و تەرەقی لە ساڵی ١٩٠٨، و پەلاماری ئیتیحادییەکان بۆ سەر ناوچەی بارزان، و لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەکات.
بەشی چوارەم پێنج تەوەر لەخۆ دەگرێت و باس لە بارودۆخی سیاسی لە باشووری کوردستان دەکات پێش شۆڕشی یەکەمی بارزان و ژیان و خەباتی شێخ ئەحمەد پێش هەڵگیرسانی شۆڕشی یەکەمی بارزان . و هەوڵە سیاسی و سەربازییەکان بۆ لاوازکردنی پێگەی شێخی بارزان. هەروەها باس لە بارودۆخی بارزان دەکات لە ٩ تا ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣١، لەگەڵ باسکردنی سەرکوتکردنی شۆڕشی یەکەمی بارزان و دەرەنجامەکانی.