
پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەی بارزان لە ساڵانی ١٩٠٢-١٩٣٢
- kurdistan
- barzan


عەبدولڕەحمان قازی
قەیس قەرەداغی
2021
ئەم کتێبە لە پێشەکییەک، شیکردنەوەی سەرچاوەکان و چوار بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم لە سێ تەوەری سەرەکی پێکهاتووە کە باس لە پێگەی جوگرافی و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەی بارزان دەکات.
بەشی دووەم چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت، لەوانە ڕەچەڵەکی شێخانی بارزان، کورتەیەکی مێژوویی ژیانی شێخ عەبدولسەلامی دووەم و پەیوەندییەکەی لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان.
بەشی سێیەمی کتێبەکە کە لە سێ تەوەر پێکهاتووە، باس لە کودەتای ١٩٠٨ی یەکێتی و تەرەقی، پەلاماری یەکێتییەکان بۆ ناوچەی بارزان و لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەکات.
بەشی چوارەم لە پێنج تەوەر باس لە بارودۆخی سیاسی باشووری کوردستان پێش شۆڕشی یەکەمی بارزان، ژیان و خەباتی شێخ ئەحمەد پێش هەڵگیرسانی شۆڕشی یەکەمی بارزان، و هەوڵە سیاسی و سەربازییەکان بۆ لاوازکردنی پێگەی شێخ بارزانی دەکات.
بارودۆخی بارزان لە ٩ تا ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣١، کپکردنی شۆڕشی یەکەمی بارزان و دەرەنجامەکانی.