نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/٧/٣
دەستدرێژی کاروانێکی سەربازی بۆ سەر کرێکار و جووتیاران
دەستدرێژیى کاروانێکى سەربازى بۆ سەر کرێکار و جووتیاران

- نێرەر
- بەتالیۆنی ٥ی قەرەداغ
- ژمارەی نامە
- ٢٣٠
- وەرگر
- ھێزی قەرەداغ/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
لە کات ژمیری ٥ پاش نیوەروي ٧/٢٨ قافلەیەکي عسکری لە چەم چمالەوە دەرچون بەرەو (کورەتە) لەبەر چادەی عام بیني چەم چمال وە دربەند بازیان وە ھەلستان بە دەست دریژي لە کریکارە ھەژارەکان کە لە دي کاسبي ئەکەن یەکیک لە کریکارەکان بریندار کرد وە تەعدایەکي زوریان لێ کردن ئەمەیە دلیلەکە بعث خزمەتی ھەژار ئەکات.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە کاتژمێر ٥ی دوای نیوەڕۆی ٧/٢٨ کاروانێکی سەربازی لە چەمچەماڵەوە بەڕێکەوتوون بەرەو کورەتە، لەسەر جادەی گشتیی نێوان چەمچەماڵ و دەربەندی بازیان دەستدرێژی لەو کرێکارە ھەژارانە دەکەن کە لە گوندەکان کاسبی دەکەن و یەکێک لە کرێکارەکانیان بریندارکرد و دەستدرێژییەکی زۆریان لێکردن، ئەمە ئەو خزمەتەیە کە بەعس دەڵێت بە ھەژاران دەیکات؟!
