نامەکانی شۆڕش٣٠-٣١ /١٩٦٩/٧
زانیاریى هەواڵگرى لەبارەى جووڵەى لەشکرى عێراق

- نێرەر
- هێزی رزگاری
- ژمارەی نامە
- ٧٤٠
- وەرگر
- بەتالیۆنی پێنجی قەرەداغ/ ھێزی قەرەداغ/ بارزانی/ م.ت/ لقی٣ی پ.د.ک
دەقی ڕەسەن
وەکو ئاگادار کراوین کە قوەتیکي زور لە جاشەکان لەگەل (٢) فوج معسکریان ھەلداوە لە سەر ریگاي چم چەمال و نیازیان ھەیە بەرەو ناوچەی ئیوە بین لە قەرە وەیسیەوە بو ئاگاداري .
دەقی دووبارە نووسراوە
وەکو ئاگادارکراوینەتەوە، هێزێکی زۆرى جاش لەگەڵ دوو فەوج لە سەر ڕێگای چەمچەماڵ سەربازگەیان دامەزراندووە و بە نیازن لە قەرەوەیسیەوە بەرەو ناوچەی ئێوە بێن، بۆ ئاگاداریتان .
