نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/١٤
عەزیز قازى پاڵپشتیى خۆى بۆ ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار دەردەبڕێ

- نێرەر
- عەزیز قازی
- ژمارەی نامە
- ف
- وەرگر
- بەڕێز سەرۆک کۆماری شکۆدار ئەحمەد حەسەن بەکر، بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش، بەڕێز مستەفا بارزانی
دەقی ڕەسەن
باسم قوات البتاليون التاسعه في منطقه گرميان نؤيدكم بمناسبة بيانكم التأريخي لحل القضيه الكورديه حلا سلميا عادلا دعم جديد الاخوه العربيه والكورديه ولوحدة الشعب العراقي والوطنيه انه شعبنا الكوردي وحزبنا الديمقراطي الكوردستاني في الوقت نؤيد فيه البيان نعاهدكم باننا سوف نبذل اقصى ما لدينا من جهود من أجل ضمان تطبيقه نصا وروحا مع السلطه الوطنيه وحزب البعث العربي والأشتراكي والقوى والاخيري الاخرى في البلاد يقف شعبنا صفا واحدا ضد مؤامرات الاستعمار والرجعيه على عراقنا الحبيب وسنبقى جنودا امناء لوحدتنا الوطنيه في العراق عاش الاخوه العربيه والكورديه الى الابد
دەقی وەرگێڕدراو
بەناوی هێزی بەتالیۆنی نۆی ناوچەی گەرمیان، پشتیوانیتان دەکەین بەبۆنەی بەیاننامە مێژووییەکەتان بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد بە چارەسەرێکی ئاشتی و دادپەروەرانە. ئەمە پاڵپشتیێکی نوێیە بۆ برایەتی کورد و عەرەب و یەکڕیزیی گەلی عێراق و نیشتمان. گەلی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستانمان هاوکات لەگەڵ پشتیوانیکردنی بەیاننامەکە، پەیمان دەدەین کە ئەوپەڕی هەوڵمان بخەینەگەڕ بەهاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتمانی و حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و هێزە خێرخوازەکانی دیکەى وڵات لەپێناو گەرەنتی جێبەجێکردنی دەق و ناوەڕۆکی بەیاننامەکە و یەکڕیز لە دژی پیلانی کۆلۆنیالیزمی دواکەوتوو لەسەر عێراقی خۆشەویستمان بوەستین، هەروەها بەردەوام سەربازی دڵسۆزی یەکڕیزی نیشتمانیی دەبین لە عێراق. هەر بژی برایەتی کورد و عەرەب.
