نامەکانی شۆڕش١٢/٩
هەوڵى دوژمن بۆ بۆمبارانى پێشمەرگە لە ناوچەى سەرگەڵو
هەوڵى دوژمن بۆ بۆمباران کردنى پێشمەرگە لە ناوچەى سەرگەڵو

- نێرەر
- هـ. رزگاری
- ژمارەی نامە
- ف ق ١
- وەرگر
- بارزانی / م.ت / م.س /ک.م
دەقی ڕەسەن
فرووکەي میري بەردەوامن لە قەصف کردني دیھاتي ناوچەکەمان
١- لە روژی ١٢/٨ پاش نيوەروو فرووکە بعثی اشتراکي قەصفي سەرگەلو یان کرد بەلام ضد الجوەکانمان برنگاریان بون و ئەمە دوو روژە تیرمبازي ئەکریت لە بەینی فروکەي دوژمن و ضدي جوەکانمان ھێچ زیانه نیە لە لایەن ئيمەوە . ٢- لە بیاني روژي ١٢/٩ لە سەعات٧ فروکەي الیوشن محاولەي کرد بو بومبة باراني سەرگەلو بەلام ضدي الجوەکانمان مجبوریان کردن کە واز لە سەرگەلو ببن بەلام چوار قنابل ناپالم داوي يان سەر مر و قزلەر زیانمان نیە تا ئیستا لە زیان معلوم نیە . ٣- لە سەعات ٩:٥ بیاني روژي ٩/١٢ توپە قورسەکانمان دەستیان کردوە بە توپ باراني معەسکرەکاني میزنە و ھەموو قنبەلەکان کەوتنە معسکري دوژمن بە چاو دیترا کە توپەکي دوژمن شکاند و بێدەنگ کرد گولە توپەکاني تر کەوتنە جێگاي کاریگەر لە زیاني .٤- بەلين مان داوە لە چاو نە بوشینمان لە ھیچ دەس دریژیەکي دوژمن کە ئەیکا لەسەر ناوچەکەمان. ئیتر بو پيشەوە
دەقی دووبارە نووسراوە
فڕۆکەى میری بەردەوامن لە قەسف کردنی دێھاتی ناوچەکەمان
١- لە ڕۆژی ٨/١٢ پاش نێوەڕۆ فڕۆکەى بەعسی ئیشتراکی سەرگەڵویان قەسف کرد، بەڵام زدی جەوەکانمان بەرەنگاریان بوونەوە، ئەمە دوو ڕۆژە لەنێوان فڕۆکەی دوژمن و زدی جەوەکانمان شەڕەتەقەیە. ئێمە هیچ زیانێکمان پێ نەگەیشتووە.
٢- لە بەیانی ڕۆژی ٩/١٢ لە سەعات ٧ فڕۆکەی ئەلیوشن هەوڵى بۆمبارانکردنى سەرگەڵوى دەدا، بەڵام زدی جەوەکانمان ناچاریاکردن واز لە سەرگەڵو بێنن، کەچى چوار بۆمب بەر سەرمر و قزلەر کەوتن.
٣- لە کاتژمێر ٩:٥ی بەیانی ڕوژی ٩/١٢ تۆپە قوڕسەکانمان تۆپبارانی سەربازگەکانى میزنەیان کردووە و ھەموو گولە تۆپەکان کەوتنە سەربازگەى دوژمن، بە چاو بینرا کە تۆپێکی دوژمنى شکاند و بێدەنگى کرد. گولە تۆپەکانی دیکە کەوتنە جێگای کاریگەر.
٤- بەڵێنمان داوە لە مەولا چاو لە هیچ دەستدرێژییەکی دوژمن نەپۆشین کە دەیکاتە سەر ناوچەکەمان. ئیتر بۆ پێشەوە
