نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/١٤
چەند دروشمێک بۆ یادى نەورۆزى دواى ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار

- نێرەر
- لق ٤ پ.د.ک
- ژمارەی نامە
- ١٦٧
- وەرگر
- گشت لیژنە ناوچەکان، م.س، ب.م
دەقی ڕەسەن
يتقدم م. س في ٣/١٣ يرجى رفع شعارات المدونه ادناه في برقيتنا السابقه وحذف الشعارات المرقمه ٦ و ٢/١٠ الأحتفالات نوروز اضافه الشعارات الاتيه عليها ١- تقوية تحالف بين حزبنا وحزب البعث العربي الأشتراكي والقوه الوطنيه الاخرى ضمان أكيد لصيانة استقلالنا الوطني وتحقيق اهداف الشعب
٢- شعبنا الكردي وحزبنا الديمقراطي الكردستاني يؤيد بيان مجلس قياده الثوره المسأله الكرديه ويناضل من اجل اقامه سلم دائم وقيد في عراقنا العزيز ٣- الانتصار والظفر للكفاح العادل الذي تخوض غماره الامه العربيه ضد الاستعماريه والصهيونيه والراجعيه ٤- الشعب الكوردي وحزبه الديمقراطي الكوردستاني سند ثابت للحقوق المشروعه للأخواننا التركماني والأشورين والأقليات الاخرى في كردستان ٥- الخزي والعار لاعداء كورد وكوردستان ٦- وحدة جماهير كردستان للشروط اساسي لصيانه مكتسبات الشعب
٧- بەهيزي کردني یەکيەتي نيوان حزبي بعثي عربي اشتراکي وهيزە نیشتیمانەکاني عراق باشترین زامنە بۆ پاراستني سەربەخوي وولات جي به جي كردني ئامانجەکاني گەل
٨. ئەوەي کورد و پارتي دیمقراطي کوردستان پشت گیري بیاني ئەنجومەني سەرکردایەتي شورش ئەکەن لەبارەي چارەسەري مسألەي کوردي وخەبات ئەکەن بو چەسپاندي هیمني هەمیشەیي لە عيراقي خۆشەویست دا.
٩. شورشي کوردستان و نەتەوەي کورد گەورەترین پال پشتە بو مافي روايي برایاني ترکمان و آشوری و باقی کەمینەکانی تر.
١٠. روورەشي و سەرشوري بو دژمناني کورد و کوردستان.
١١. یەکيەتي کومەلاني خەلقي کوردستان مرجەکي بن چینیە بو پاراستني دەست کەوتەکاني گەل.
دەقی وەرگێڕدراو
م.س لە ٣/١٣، داوای کردووە ئەم دروشمانە بەرزبکرێنەوە کە لە بروسکەی پێشووتردا هاتوون و دروشمەکانی نێو بروسکەی ژمارە ٦ و ٢/١٠ لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بسڕێنەوە و ئەم دروشمانەی خوارەوە زیادبکرێن:
١. بەهێزکردنی هاوپەیمانیەتی نێوان پارتەکەمان و حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و هێزە نیشتمانییەکانی دیکە، بە دڵنیاییەوە گەرەنتیە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی نیشتیمان و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەل.
٢. گەلی کوردمان و پارتی دیموکراتی کوردستانمان پشتیوانی لە بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش دەکەن بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد، هەروەها خەبات دەکەن بەمەبەستی بەرقەرارکردنی ئاشتیی هەمیشەیی لە عێراقی خۆشەویستماندا.
٣. سەرکەوتن و بردنەوە بۆ تێکۆشانى دادپەروەرانەى نەتەوەی عەرەبە لە دژی ئیمپریالی پاشکەوتووی سەهیۆنی.
٤. گەلی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانێکی بەردەوامن بۆ مافە ڕەواکانی برا تورکمان و ئاشووری و کەمینەکانی دیکە لە کوردستان.
٥. شەرمەزاری و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان.
٦. یەکڕیزی هاوڵاتیانی کوردستان مەرجێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەل.
٧. بەهێزکردنی یەکێتی نێوان حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و هێزە نیشتیمانیەکانی عێراق، باشترین زامنە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی وڵات و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەل.
٨. ئەوەی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیریی بیانیی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش دەکەن لەبارەی چارەسەری دۆزى کورد وخەبات دەکەن بۆ چەسپاندنی هەژموونى هەمیشەیی لە عێراقی خۆشەویست دا.
٩. شۆڕشی کوردستان و نەتەوەی کورد؛ گەورەترین پاڵپشتییە بۆ مافی ڕەوای برایانی تورکمان و ئاشووری و باقی کەمینەکانی دیکە.
١٠. ڕووڕەشی و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان.
١١. یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان مەرجەکی بنچینەییە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل.
