نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/٧/٣
ڕژێمى بەعس بە هەلیکۆپتەر ڕاگەیەنراو فڕێدەداتە ناوچە ئازادەکان

- نێرەر
- بەتالیۆنی٩ی هێزی قەرەداغ
- ژمارەی نامە
- ٢٠٥
- وەرگر
- عەبدولوەھاب ئەتروشی/ هــ .ق/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
لە روژي ٧/٢ میري خوینریژ بە ھوي فروکەي ھلیکوپتر چەند بیانەکي فري دایە ناوچەي رزگار کراوەکان وەکو داوودە و زەنگەنە و لە بەیانەکەیدا ھیرشي نارەواي ئەباتە سەر شورش و سەروک بارزاني خوشەویست و پ.م قارەمانەکان للعلم.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە ڕۆژی ٧/٢ ڕژێمی خوێنڕێژ لە ڕێگەی فڕۆکەی ھەلیکۆپتەرەوە چەند ڕاگەیەنراوێکیان فڕێداوەتە ناوچە ڕزگارکراوەکانی وەکو داودە و زەنگەنە و لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھێرشی ناڕەوا کراوەتە سەر شۆڕش و سەرۆک بارزانیی خۆشەویست و پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئاگاداریتان.
