ئەنوەر حەمە ئەمین مەولود لە ساڵی ١٩٦٤ لە قەزای سەید سادق، سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەدایک بووە. دانیشتووی سەید سادق بوو و دوکانێکی بازرگانی لە بازاڕەکانی قەزاکەی هەبوو، خوێندنی سەرەتایی تەواو کردبوو و دوای نەکسی شۆڕشی ئەیلوول پەنابەری ئێران بوو و لە شاری سریاز نیشتەجێ بوو.

لە ساڵی ١٩٧٨ بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە لە بەشی ڕێکخستنەکانی هێزی سورێن، لە ناو لێژنەی ناوخۆی دەربەندیخان، سەر بە لقەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بوو. دواتر گواسترایەوە بۆ فۆجی شەهید ئەبوبەکر بانی بنوکی و نووسەری فۆجەکە بوو؛ پاشان گەڕایەوە بۆ بارەگای هێزەکان و پلەی ڕێبەری سیاسی هێزی سورێن و چاودێری خانە نهێنییەکان لە ناو قەزای سەید سادق پێدرا.

لە شەڕی بەنزینخانەی سەید سادق، شەڕی چیای سەید سادق، شەڕی سیامیۆە، شەڕی دالانی و مەڵەخۆڕد و چالاکییەکانی شەڕی چەکداری لە دەشتی شارەزووردا بەشداری کرد.

ئەنوەر حەمە ئەمین مەولود لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ شەهید بوو، کاتێک دەیویست بچێتە ناو قەزای سەید سادق بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی ڕێکخستنی پارت؛ بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا کەوتە ناو کمینێک کە هێزێکی یەکێتی نیشتیمانی دانابووی.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی موسووعەی پارتی دیموکراتی کوردستان