مەسعود مستەفا کاکە حەمە حسێن، ناسراو بە مەسعود سەڵەیی، لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبەوە کردووە؛ لە ساڵی ١٩٧٤ بووە بە بەرپرسی لقی کۆمیتەی ناوچەی خەبات، کە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شۆڕشی ئەیلوولی لەخۆ دەگرت. لە ساڵی ١٩٨٤ بووە بە ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی دەیەمدا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. لە ساڵی ٢٠٠٥، کراوە بە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی، و لە ساڵی ٢٠١٦، وەک سەرۆکی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون دەستنیشانکراوە.
ژیاننامەمەسعود مستەفا کاکە حەمە حسێن، ناسراو بە مەسعود سەڵەیی، لە ساڵی ١٩٤٨ لە کەرکوک لەدایکبووە، تا قۆناغی ئامادەیی لە کەرکوک خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٦٥ پەیمانگای مامۆستایانی بەشی وێژەیی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە بەشی یاسای زانکۆی شاری بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٧ لە قۆناغی دووەمی زانکۆ وازی لێهێناوە، لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستھێنانی شۆڕشی ئەیلوول، ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و وەک پەنابەر لەوێ ژیاوە، لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕین، گەڕاوەتەوە کوردستان. شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
بیرەوەری خەباتلە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٤ پێشمەرگەی خۆجێیی شاری کەرکوک بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ وەک بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی دوبزی سەر بە کۆمیتەی ناوچەی کەرکوکی سەر بە کۆمیتەی لقی سێ دەستنیشانکراوە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی قەرەداغ لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دژی سوپای کۆماری عێراق بەشداریکردووە، لە ساڵی ١٩٦٧ وەک بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی ناوچەی کەرکوکی سەر بە کۆمیتەی ناوچەی کەرکوکی سەر بە کۆمیتەی لقی سێ دەستنیشانکراوە، لە ساڵی ١٩٦٧، کە لە قۆناغی دووەمی بەشی یاسای زانکۆی شاری بەغدا بووە، لەلایەن گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد-جەلال تاڵەبانییەوە دەستگیرکراوە و ئەشکەنجەدراوە و پاشان ڕادەستی دەزگای ئاسایشی گشتی عێراق کراوە، لەبەر ئەمە بۆ هەمیشە لە خوێندن بێبەش کراوە.
لە ساڵی ١٩٦٧-١٩٦٨، لە زیندانی کەرکوک و زیندانی باب ئەلشاتی موسڵ زیندانی کراوە، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦، لە بەرگری دژی هێرشی هێزە چەکدارەکانی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد-جەلال تاڵەبانی بەشداریکردووە کە پاڵپشتی هێزە وشکانییەکانی سوپای عێراقیان هەبووە لە ناوچەی جەباری و قەرە حەسەن لە دەوروبەری پارێزگای کەرکوک، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ بە فەرماندەیی عەلی قاسم ناسراو بە عەلی شینگالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شەڕی چیای سەڵباتۆ لە دەوروبەری پارێزگای کەرکوک دژی هێزەکانی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد-جەلال تاڵەبانی بەشداریکردووە، لە ساڵی ١٩٧٠، نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بەڵام بەشداری نەکردووە.
لە ساڵی ١٩٧٤، بووە بە بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی خەبات، کە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شۆڕشی ئەیلوولی لەخۆ دەگرت. پێش ساڵی ١٩٨٣، لە بەشی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کاری کردووە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣ وەک ئەندامی دەستەی نووسەران بۆ بەشی ڕاگەیاندن گواستراوەتەوە. لە ١٦ی تەمموزی ١٩٨٥ بۆ دەستەی نووسەرانی ڕاگەیاندن دیاریکراوە. لە ساڵی ١٩٨٤، بووە بە ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥، لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان کاری کردووە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥، بووە بە ئەندامی کۆمیتەی لق لە کۆمیتەی لقی دوو.
لە ساڵی ١٩٨٦، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەفین بووە کە ئۆرگانی کۆمیتەی لقی دوو بووە. لە ساڵی ١٩٨٦، وەک بەرپرسی کۆمیتەی لقی سێ دەستنیشانکراوە. لە ١ی نیسانی ١٩٨٧ لە ٥٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی عێراق لە ناوچەی قەرەداغ بەشداریکردووە. لە ساڵی ١٩٨٦-١٩٨٧، سەرنووسەری گۆڤاری بابا گوڕگوڕ بووە، لە ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە، وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەم) هەڵبژێردراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠، وەک ئەندامی کۆمیتەی ڕاگەیاندن دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان بەشداریکردووە، و لە ساڵی ١٩٩٣ وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی ١٩٩٣، وەک بەرپرسی کۆمیتەی لقی سێی کەرکوک دەستنیشانکراوە، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەشداریکردووە. لە ساڵی ١٩٩٤ بووە بە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی و دواتر وەک سەرۆکی مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ١٩٩٥، وتارێکی لە ڕۆژنامەی برایەتی کە ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو بووە بڵاوکردووەتەوە. لە ٨ی شوباتی ١٩٩٦، بە مەبەستی بەشداریکردن لە حەڤدەیەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بە یاوەری شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی تارانی کردووە. لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی تەمموزی ١٩٩٧ لە شاری هەولێر بە یاوەری مەسعود بارزانی لە کردنەوەی کۆنگرەی چوارەم (کۆنگرەی یەکسانی) بەشداریکردووە.
لە ساڵی ١٩٩٧، وانەبێژی ڕێکخستن بووە لە پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر. لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠٠٠، پێشوازی لە شاندێکی ڕۆشنبیرانی عەرەب کردووە، لە ساڵی ٢٠٠١، مامۆستای ڕێکخستن، بەرنامەسازی و سیاسەتی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو بووە لە هەولێر. لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ بە هاوکاری مەسعود بارزانی لە هەولێر، لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ١٢یەمینی پەیمانگای پەروەردەی کادیران بەشداریکردووە.
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٢، لە شارۆچکەی پیرمام، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوو حزبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و کێشەی کارەبا و پڕۆژەی فیدراڵییان تاوتوێ کرد، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٠٤ تا ١٤ی نیسانی ٢٠٠٤، وانەبێژی ڕێکخستن بوو لە خولی چواردەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی پیرمام، لە ٢٠٠٤-٢٠١٠، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لە ٢٠٠٥ وەک سەرۆکی دەستەی ڕێکخستنی ناوەندی دەستنیشان کرا، لە ٢٠٠٧ وانەبێژی خولی شانزەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە هەولێر. لە ٢٠١٦ وەک سەرۆکی دەستەی پشکنین و چاودێری دەستنیشان کرا. لە ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ئابی ٢٠١٨، بەشداری لە کردنەوەی هەشتەمین کۆنگرە (کۆنگرەی پێشمەرگە)ی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد.
سەرچاوەکان:-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٨٧٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ١٧ شوباتی ١٩٩٤ز، ل ٤.
-
كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٨٣ ـ ٣٨٤، ٣٨٨ ـ ٣٩٠.
-
كه‌ریم شاره‌زا، وه‌زیری شۆڕشی كوردستان نافیز جه‌لال حه‌وێزی، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٨٩، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٠ ته‌موزی ١٩٩٤ز، ل ٣.
-
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی و پارتی دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٢٧٧٦، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، شه‌مه، ٨ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز، ل ١.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره22 FA-، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سعود مسته‌فا كاكه حه‌مه ناسراو به مەسعود ساڵەیی له‌لایه‌ن بێستون مەسعود ساڵەیی، هه‌ولێر، ١٢ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ز، ل ل ١ ـ ٤.
-
ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره1-22 FA-، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سعود مسته‌فا كاكه حه‌مه له‌لایه‌ن ئه‌سرین هه‌ركی، پیرمام، ٦ ئاداری ٢٠١٩ز، ل ل ١ ـ ٤.
-
انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆك بارزانی كۆنگرهێ هه‌شتێ یێ لاوان ده‌ست ب كارێن خوه كر، ڕۆژنامه ئه‌ڤرۆ، هژمار ٢٤٠٤، چارشه‌مب، دهۆك، ٨ تیرمه ٢٠١٨ز، ل ٥.
-
حاوره صقر أبوفخر، كریم مروه یتذكر في ما یشبه السیرة، (دمشق ـ دار المدی للثقافة والنشر ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ٤٤٢ ـ ٤٤٣.
-
بارزان نیوز ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٩٣، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٤.
-
وه‌فدێكی پارتیمان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كات، ڕۆژنامەی برایەتی، ژماره ٢١٥٦، پیرمام، چوارشه‌مه، ٧ شوباتی ١٩٩٦ز، ل ١.
-
بارزان نیوز ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٩٣، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٤.
-
پارتی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجامده‌دات عه‌لی عه‌ونی : لقه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیچیان كه‌م ناكرێنه‌وه، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٥٢١٠، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٩ شوباتی ٢٠١٧ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌رۆك، ژماره ١٠، ١٣ كانونی دووه‌می ١٩٩٠ز، ل ٨.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژماره ٣٠٢١، ٢ تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژماره ٤٠٥٥، ١٢ كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٣ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژماره ٩٤١٠، ٥ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره ٦٧٧٥، ١٨ ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٧٤، ١٨٣.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٩٢، ١٠٦، ١٢٢، ١٣٦، ١٧٣.
-
الرئیس البارزاني في حفل تخرج الدورة الثانیة عشرة لمعهد اعداد الكوادر : نعمل جاهدین وكما كنا دائما بأن یكون الپارتي عامل خیر لعموم العراق، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ١٠٥٤، أربیل، الجمعة، ٣٠ تشرین الثاني ٢٠٠١م، ص ١.
-
سه‌رۆك بارزانی دێ هژماره‌كا دیدار و كۆمبوونان ل وه‌لاتێن عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌ت، ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ، هژمار ٢٤٧١، ئێكشه‌مب، ٢٥ چریا دوویێ ٢٠١٨ز، ل ١.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.
-
فازیل ڕه‌ئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ٢٠٤.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢٠.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسهدهی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
-
له چواره‌مین كۆنگره‌یاندا : ئافره‌تانی كوردستان له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌رك سه‌دان ئاواتی به‌دینه‌هاتوو، گۆڤاری گوڵان، ده‌زگای گوڵان، ژماره ١٣٢، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ٢ ئابی ١٩٩٧ز، ل ل ٣١ ـ ٣٢.
-
محمد ملا قادر، ساڵێك له شێخ وه‌سانان و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ئاواره‌یی له ئێران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٦ز)، ل ٦٠.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٦.
-
مسعود ساڵه‌یی، تیۆری درۆ ڕێزان، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٤٧، سێشهمه، ٢٨ تشرینی دووه‌می ١٩٩٥ز، ل ٣.
-
هه‌ڤاڵ مەسعود ساڵەیی سه‌ردانی كه‌لار و صمود ده‌كات، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٠٣، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٦ ئاداری ١٩٩٣ز، ل ٢.
-
نوێنەری بەڕێز مەسعود بارزانی بەشداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە ٧٥١، هەینی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ز، ل ٢.
-
وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان به‌شداری مه‌راسیمی ساڵگه‌ردی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٥٧، هاوینه‌هه‌واری پیرمام، پێنجشه‌مه، ١٥ شوباتی ١٩٩٦ز، ل ل ١، ١١.








