ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد، مامۆستا و سیاسەتمەدار بە ناوی (مامۆستا ئەحمەد ئەمێدی و ئەحمەدێ ئەبێ)، هاتووە ناس کردن. لە ساڵی 1953 دا لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکەتی قوتابیانی کوردستاندا بووە. لە ساڵی 1953 دا لە کۆنگرەی یەکەمدا بە یەکەمین سەرۆکی یەکەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1953 دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکەتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1959 دا لە شاری بەغدا لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1960 دا ئەندامی لیستی پەنجا کەسیی پشتیگرانی دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق لە قۆناغی کاری ئاشکرادا بووە. لە ساڵی 1960 دا لە کۆنگرەی پێنجەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1964 دا لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە هۆی پشتیوانی لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆنفڕانسی ماوەت 1964 دا لە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە دوور خستن.
ژیاننامە
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد لە شاری ئەمێدیی سەر بە پارێزگای مووسڵی ئەو کات و دهۆکی ئێستا لە دایک بووە. لە ساڵی 1948 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەوە کردووە. لە ساڵی 1954 دا دەرچووی بەشی کیمیای پەیمانگەی بەرزی مامۆستایانی لە شاری بەغدا بووە. لە ساڵی 1954 دا وەک مامۆستا لە شارۆچکەی ئەمێدیی پێشووی سەر بە پارێزگای مووسڵ و ئێستای دهۆک هاتووە دامەزراندن. لە ساڵی 1955 دا بۆ شارۆچکەی زاخۆی سەر بە سنووری پارێزگای مووسڵ و ئێستای دهۆک هاتووە گواستنەوە. لە ساڵی 1957 دا بۆ شاری دهۆکی سەر بە سنووری پارێزگای مووسڵ هاتووە گواستنەوە. لە مانگی ئابی ساڵی 1958 دا بە شاندی لێژنەی ناوچەی زاخۆی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە لە شاری هەولێر پێشوازییان لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (1892 - 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدێ بارزانی کردووە و تا شاری مووسڵ هاوڕێیەتییان کردووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە.
خەباتنامەئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد لە ساڵی 1953 دا لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکەتی قوتابیانی کوردستاندا بووە. لە ساڵی 1953 دا و لە کۆنگرەی یەکەمدا بە یەکەمین سەرۆکی یەکەتی قوتابیانی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1953 دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1958 دا لە خەباتکاری چوارەم لە سەردەمی بەرپرسیاریی خەسرەو تۆفیق فەتحوڵڵا (1930 - 2004) ئەندامی لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە. لە 10ی ئەیلوولی 1959 دا نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی یەکەتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی شەقڵاوە) بووە. لە ساڵی 1959 دا لە شاری بەغدا لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1960 دا ئەندامی لیستی پەنجا کەسیی پشتیگرانی دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق لە قۆناغی کاری ئاشکرادا بووە. لە ساڵی 1960 دا لە خەباتکاری شەشەمی سەردەمی بەرپرسیاریی ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین (1918 - 1981) ناسراو بە سەیدا ساڵح یوسفی (1918 - 1981) دا ئەندامی لق لە لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
لە ڕۆژانی 15 تا 17ی ئابی 1960 دا نوێنەری پارێزگای مووسڵ لە کۆنگرەی دووەمی یەکەتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی شەقڵاوە) بووە. لە ساڵی 1960 دا لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1961 دا بەڕێوەبەری ئامادەییی دهۆکی کوڕان بووە. لە ساڵی 1961 دا دژی بنپێکردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لەگەڵ بڵاوبوونەوەی شۆڕش دژی زەعیم روکن عەبدولکەریم قاسم (1914 - 1963) بووە. لە ساڵی 1961 دا بووە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئەمێدیی سەر بە لێژنەی لقی یەک. پێش بڵاوبوونەوەی شۆڕشی ئەیلوول و بە هۆی فەرمانی گرتنی لە ساڵی 1961 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە. لە ساڵی 1961 دا فەرماندەیی شەڕی ئازادکردنی ناو شارۆچکەی ئەمێدیی سەر بە سنووری پارێزگای مووسڵی کردووە کە تێیدا سەرکەوتوو نەبووە. لە ساڵی 1961 دا بەشداریی لە شەڕی سێوارەتۆکا لە سنووری پارێزگای مووسڵدا کردووە. لە ساڵی 1961 دا بەشداریی لە شەڕی کەڤلەسین لە سنووری پارێزگای مووسڵدا کردووە. لە ساڵی 1961 دا بەشداریی لە شەڕی گەرماڤکێ لە سنووری پارێزگای مووسڵدا کردووە. ئەو هەموو شەڕانەی لە پارێزگای مووسڵ لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوولدا ڕوویان داوە کە ئێستا دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆکەوە بەشداریی کردووە. لە ساڵانی (1962 - 1964) دا بەرپرسی لێژنەی لقی یەک بووە. لە ساڵی 1964 دا بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی ماوەت کردووە و دژی سەرۆک جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی (1903 - 1979) وەستاوە. لە ساڵی 1964 دا پاش چوونی هاوڕێکانی بۆ هەمەدان لە شاینشینی ئێران، خۆی لە ماڵی برایەکی خۆی لە شاری هەولێر شاردووەتەوە. لە ساڵی 1964 دا بڵاوکراوەی تیشک بە ناوی لقی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر دەزگای ڕۆنیۆ چاپ دەکات. لە 14ی کانوونی یەکەمی 1967 دا لە نزیک نەخۆشخانەی کۆماریی هەولێر لە ڕووداوێکی تەم و مژدا گیانی لە دەست داوە و لە گۆڕستانی ئەمێدی بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
1 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
2 - ئامادەکردن: پێشڕەو ئەحمەد، لە بیرەوەرییەکانی کاکە زیادێ کۆیەدا، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکەتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارەی 2425، ساڵی دەیەم، سلێمانی، پێنجشەممە 12ی نیسانی 2001، لاپەڕەی 10.
3 - ئامادەکردن: سەلاح ڕەشید، مام جەلال دیدارەکانی تەمەنی لاوێتی تا کۆشکی کۆماری، بەرگی یەکەم، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ 2017) لاپەڕە 65.
4 - ئەحمەد شەریف لەک، شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، بەرگی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019) لاپەڕە 208.
5 - بڵاوکراوەکانی تیشک، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - لقی هەولێر، ژمارەی 2، ساڵی یەکەم، 21ی ئەیلوولی 1964، لاپەڕە 1 و 5.
٦ - تهحیهی ئهکبهر و ئهجهل ئهل عهلی ڕوح ئهل ڕهفیق ئهل شههید ئهحمهد عهبدولڵا ئهمێدی، جهریده ئهل نوور، ئهل عهدهد ٢٧، ئهل سهنه ئهل ئهوهلی، شاری بهغدا، مهتبهعه دار ئهل زهمان، ئهل ئهسنین، ١٦ کانوونی یهکهم ١٩٦٨ لاپهڕه ٥.
٧ - جهمال نهبهز، بیرهوهرینامهی وان ڕۆژانهی که جارهکهی دیکه ناگهڕێنهوه، (سلێمانی - چاپخانهی شڤان ٢٠١٧)، لاپهڕه ٢٩٨.


