ژیاننامە

حاجی حەسەن لە ساڵی ١٩٤٦ لە گۆڕەشێری سەر بە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.

خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦٩ چەک هەڵدەگرێت و لە رێگەی سلێمان بیرێژی پەیوەندیى بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات. لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ چوار پێشمەرگەی هاوسەنگەری دەچنە دەشتی کۆیە و لە گەڕانەوە لە رەبایەی ڕژێم دەدەن لە گۆمەسپان، حاجی و دوو لە هاوسەنگەرانی شەهید دەبن کە بریتین لە خالید مامە خۆرانی و محەمەد دێوانە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.