شەهید حیسێن ئیبراهیم ئەبابەکیر، لە ساڵی 1942 لە گوندی ڕوستەی ناوچەی بالەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. گوندنشین بووە و خەریکی کاری کشتوکاڵی بووە.
لە ساڵی 1965 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە بەتەلیۆنی 3ی هێزی بالەک بووە پێشمەرگە و بەشداریی جەنگەکانی گۆڕەز و هیندرێن و شاخی کۆڕەک کردووە. لە ساڵی 1968 لە جەنگی شاخی زۆزیک لەلایەن سوپای ڕێژیمی بەعسەوە شەهید کراوە.
1. ئەرشیفی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


