شەهید حەسەن عەبدول رەزاق حەسەن ، لەساڵی ١٩٤٧ لە گوندی دەرگەڵەی سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری نەبووە،   ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە دەکات و لە بەتالیۆنی ٤ی هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، لەشەڕی چیای کۆڕەک و و داستانی چیای هەندرێن و گەلی عەلی بەگ بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٧٤  لە گەلی عەلی بەگ بەگولەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.