شەهید خانەودەل حوسێن حەمەد لە ساڵی ١٩٣٥ لە شارۆچکەی سەیدەکان، سەر بە پارێزگای هەولێر، لەدایک بوو. گوندنشین بوو، کاری جوتیاری دەکرد، خوێندەوار بوو و ژیانی هاوسەرگیریی پێک هێنا.

 

لە ساڵی ١٩٦١ بە ڕێنمایی مامۆستا حەمید ئەفەندی، براکەی، پەیوەندی بە ڕێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و کەسێکی چالاک بوو. چەندین جار لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی ڕێژیمی عێراقەوە دەستگیر کرا و بۆ کەرکووک و بەغدا نێردرا؛ بەڵام دوای ئازادبوون بە کاری ڕێکخراوی نهێنیی حزبی بەردەوام بوو. لە ١٩ی ئەیلوولی ١٩٨٢ ڕێژیمی بەعس قەدەغەی هاتوچۆی لە شارۆچکەی سەیدەکان، سەر بە پارێزگای هەولێر، سەپاند و هەمان شەو لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی عێراقەوە گوللەباران کرا و لەوێ شەهید کرا.

 

 

\r\n\r\nسەرچاوە:

١. ئەرشیفی دەستەی موسوعەی پارتی دیموکراتی کوردستان