سیاسەتمەدار زێره‌ڤان محه‌مه‌د عوسمان نه‌بی، به ناوی (زێره‌ڤان نێروەیی)، هاتووه ناسین. له ساڵی ١٩٧٤ دا بۆ یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كردووه. له ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی یه‌كگرتنی كوردستان بووه. به مه‌به‌ستی خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی ١٩٩٣ له كۆنگره‌ی یازده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
زێره‌ڤان محه‌مه‌د عوسمان نه‌بی له ساڵی ١٩٥٨ له شاری دهۆك له دایك بووه. ده‌رچووی قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییه. له ساڵانی (١٩٨٨ - ١٩٩١) پاش ئه‌نفالی بادینان به ناچاری كۆچبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه. شاره‌زای زمانی کوردی و فارسییه.
خه‌باتنامه
زێره‌ڤان محه‌مه‌د له ساڵی ١٩٧٤ دا بۆ یه‌كه‌م جار و له ساڵی ١٩٧٧ دا بۆ دووه‌م جار په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و له هێزی یه‌كی ئامێدی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه. له هه‌مان ساڵدا كادیرێكی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه. له ساڵی ١٩٧٨ له ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دا سه‌ردەسته بووه و به‌شداری هه‌ردوو بۆسه‌ی بیبۆ و سه‌ر جاده‌ی كانی ماسی – ئاڤاساكهی له سنووری پارێزگای دهۆك دا كردووه و له ساڵی ١٩٨٠ دا به‌شداری شه‌ڕی قه‌ڵای شێخۆی له سنووری پارێزگای دهۆك دا كردووه.
له ساڵی ١٩٨٢ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شێخان له یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان سه‌ر به لقی دهۆك – نینه‌وا بووه و ئه‌ندامی ڕێكخستنی لێژنه‌ی ڕێكخستنی شەهید عه‌بدولسه‌لام بێزینوری بووه كه سه‌ر به لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
له ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی یه‌كگرتنی كوردستان بووه و به مه‌به‌ستی خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و له هه‌مان ساڵدا له كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان – یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه و جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆی ئاكرێی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه. له ساڵی ١٩٩٣ پله‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - یه‌كگرتوو به‌رز كراوه‌ته‌وه. له ساڵی ١٩٩٥ له به‌دواداچوونی سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی كوردستان (فه‌له‌ك) دا خزمه‌تی كردووه. له ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه.
سەرچاوە:١- ئەرشیڤی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢- حوسێن لەتیف ئەلزوبێدی، مەسوە ئەلحیزاب ئەلعێراقییە، (بەیرووت - موئەسەسە ئەلعارف لێل مەتبووعات - ٢٠٠٧).
٣- ڕێکار ئەحمەد، یەکگرتن و هەڵوەشان، (هەولێر - چاپخانەی بەهەشت ٢٠١٦).
٤- محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە کورتە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و کولتووری بارزانیی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس ٢٠٠٧).


