سلیمان عەبدوڵڵا مستەفا، لە ساڵی ١٩٤٢دا لە گوندی سەقرەنی ناوچەی ڕوواندز، سەر بە هەولێر، لەدایک بووە. گوندی بوو و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریک بوو، نەخوێندەوار بوو و هاوسەرگیری کردبوو.

لە ساڵی ١٩٦١دا بەشداری هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە گردانی ٣ی هێزی بالەکدا، کە فەرماندەکەی شەهید مەلا ئەمین بارزانی بوو، بووە پێشمەرگە. لە شەڕەکانی ڕوواندز، سەرتیز و کۆڕەکدا بەشدار بووە و جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٤دا لە شەڕێکی قورسدا لە شارۆچکەی ڕوواندز بە گوللەی لەشکری عێراق شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.