ژیاننامە

لە ساڵی ١٩٢٨دا لە گوندی کانی‌دێرێی ناوچەی گۆرەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، لە یەکێتیی سۆڤیەت خوێندوویەتی و لە ١٥ی شوباتی ١٩٥٤دا لە زانکۆی تاشکەند وەرگیراوە، لە ٢٩ی ئازاری ١٩٥٩دا بڕوانامەکەی وەرگرتووە. پاش ئەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە، لە ساڵی ١٩٥٩دا لە ئۆفیسەکانی سلێمانی و کەرکووک وەک چاودێری کشتوکاڵ کار دەکات، هەم بە کوردی و هەم بە ڕووسی دەیزانی، لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٧دا کۆچی دوایی کرد و لە گوندی کانی‌دێرێ بە خاک سپێردرا.

خەباتنامە

لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٣٢دا لەگەڵ خێزانەکەی کۆچی کرد بۆ کۆماری تورکیا، پاش تێکچوونی شۆڕشی بارزانیی دووەم لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥دا پەڕییەوە بۆ ڕوژهه‌لاتی کوردستان، لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٦دا لەنێو هێزەکانی بارزانیی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد بوو بە پێشمه‌رگه و بەشداریی شەڕەکانی بەرەی سەقزی کۆماری دیموکراتی کوردستانی کرد.

لە ١٩ی نیسانی ١٩٤٧دا بڕیاری دا لەژێر فەرماندەییی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی بەرگرییەکەی بەردەوام بکات، لە ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧دا پاش کۆبوونەوە گەورەکە لە گوندی درێ و بڕیاری چوون بۆ یەکێتیی سۆڤیەت لەگەڵ ئەو هێزەدا دەچێت، لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧دا لە ڕووباری ئاراس لەسەر سنووری نێودەوڵەتیی ئێران لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت پەڕییەوە، لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧دا ئەو و هەموو هاوڕێکانی چل ڕۆژ لەنێو کۆمەڵگەیەکی دەوروبەری ساکەدشتی نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت دەستبەسەر کران کە دەوروبەریان بە تێلی دڕکاوی دەورە درابوون، لەلایەن سەربازانەوە دەپارێزران و لە ڕووی خۆراک، جلوبەرگ و هاتووچۆشەوە وەک دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا، پاشان لەلایەن بەرپرسانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە کۆ کرانەوە و بەسەر ناوچەکانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخەی کۆماری ئازەربایجاندا دابەش کران، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٧دا بۆ کەمپی باکۆی کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت گواسترانەوە و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧دا پەروەردەی سەربازی و جلوبەرگی سەربازییان پێ دان و ڕۆژانە هەشت کاتژمێر لەژێر چاودێریی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت پەروەردەی سەربازی و چوار کاتژمێر خوێندن و نووسینی کوردی لەلایەن پەنابەرە خوێندەوارەکانەوە فێر دەکران، لە ٢٩ی ئابی ساڵی ١٩٤٨دا ئەو و هەموو هاوڕێکانی لە کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتەوە گواسترانەوە بۆ کۆمەڵگەی چرچوکی نزیک تاشکەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستانی سۆڤیەت و لەوێ پەروەردەی سەربازیی خۆیان بەردەوام کرد، لە ئازاری ساڵی ١٩٤٩دا ئەو و هاوڕێکانی بە شەمەندەفەر لە گوندەکان بڵاو کرانەوە و لە کێڵگەکانی کۆلخۆزەکان کاریان کرد، لە تشرینی دووەمی ١٩٥١دا، ئەو گەڕایەوە ڤریڤیسکی لە یەکێتیی سۆڤیەت، لە ١٦ی نیسانی ١٩٥٩دا لەگەڵ هاوڕێکانی بە کەشتیی گیرۆزیا لە ڕێگەی بەندەری بەسرەی باشووری کۆماری عێراقەوە گەڕایەوە کوردستان، لە ساڵی ١٩٦١دا بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کرد و بەشداریی چەند شەڕێک بووە، لە ساڵی ١٩٧٥دا، پاش هەڵوەشاندنی شۆڕشی ئەیلوول، وەک پەنابەر چوو بۆ ئێران، لە ساڵی ١٩٨٤دا بەشداریی شۆڕشی گوڵان دەکات و بەشداریی شەڕەکان بووە، لە ساڵی ٢٠٠٣دا گەڕایەوە کوردستان.

سەرچاوە:
  1. حەمید گەردی، کورتەی مێژوو، چاپی یەکەم، (هەولێر - وەشانی ئاراس - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - ٢٠٠٤).
  2. شەعبان عەلی شەعبان، چەند زانیارییەکی سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - ٢٠١٣).
  3. عومەر فارووقی، ڕێبەری ژیر بۆ ژیان و تێکۆشانی نەمر مەلا مستەفا بارزانی، چاپی ٢، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - ٢٠٠٢).
  4. عەبدولڕەحمان مەلا حەبیب ئەبوبەکر، عەشیرەتی بارزان لەنێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی ١، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری - ٢٠٠١).
  5. عەبدوڵڵا غەفوور، فەرهەنگی جوگرافیای هەولێر، (هەولێر - وەشانی ئەکادیمیای کوردی - چاپخانەی حاجی هاشم - ٢٠١٥).
  6. کاروان محەمەد مەجید، بارزانی لە مەهابادەوە بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، چاپی ١، (سلێمانی - چاپخانەی پەیوەند - ٢٠١١).
  7. گۆڤاری هەتاو، ژمارە ١٥٤، ساڵ ٦، هەولێر، چاپخانەی کوردستان، هەینی، ١٥.٠٤.١٩٥٩.
  8. لە یادەوەریی فەرماندەی شەهید حەسۆ میرخان جاجۆکی، ٦٢ ڕۆژ لەگەڵ بارزانی، چوونی بارزانییەکان بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، چاپی یەکەم (هەولێر - چاپخانەی ڕۆشنبیری - ١٩٩٧).
  9. لەیث عەبدولموهسین جەواد ئەلزوبەیدی، شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ لە عێراق، (شاری به‌غدا - وەشانی دار ئەلرەشید - ١٩٧٩).
  10. مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆک - چاپخانەی خەبات - ١٩٩٨).
  11. ناجی تەها بەرواری ڕێبوار و هاوڕێی بارزانی عەزیز قازی یادەوەرییەکانی دەگێڕێتەوە، بەشی ٣، گۆڤاری ماتین، لقی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە ٤٩، دەوری سێیەم، دهۆک، چاپخانەی هاوار، شوباتی ١٩٩٦.
  12. نەجەف قولی پسیان، لە مەهابادی خوێناوییەوە تا کەنارەکانی ئاراس، و. شەوکەت شێخ یەزدین، چاپی ١، (پیرمام - جەژنی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان - ١٩٩٦).
  13. ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.