ژیاننامە

سڵێمان ساڵح براخاس قادر ناسراو بە (سڵێمانی فاتە) ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی کانی کەوە لە ناوچەی شمێران سەر بە قەزای دەربەندیخان لەدایکبووە، جووتیار بووە و کاری کشتوکاڵی کردووە، قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٧٥ پەنای بۆ ئێران بردووە و لە شاری مەریوان و سەرپێڵی زەهاو نیشتەجێ بووە، سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان، و کۆتایی ساڵی ١٩٧٦ جارێکی دیکە پەنای بۆ ئێران بردووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە، هاوسەرگیری لەگەڵ مەحبوبە مەعرووف کردووە و دوو کوڕ و دوو کچیان بووە (سەرباز و سەلمان و کۆچەر و بیان).

لاپەڕەکانی خەبات

سڵێمان ساڵح براخاس ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمه‌رگه لە هێزی شمێران بە فەرماندەیی حەمە شمێرانی کردووە، هێزی شمێران لەو کاتەدا هێزێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە فەرماندەیی شۆڕش وەرگرتووە، سنووری چالاکییەکانیان ناوچەی شمێران و نەورۆڵی بووە، بەڵام دوای تەواوبوونی پێکهاتە سەربازییەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥، وەک هێزێکی سەربەخۆ ماوەتەوە وەک پێشتر، و زیاد کراوە بۆ هێزی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی زەمناکۆ لە بەرەنگاربوونەوەی سەربازانی ڕژێم و ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ ی سەر بە حزبی دیموکراتی ئێرانی لە ساڵی ١٩٨٠ لە گەرووی دەزڵی بە سەختی بریندار بووە، ساڵی ١٩٧٥ پەنای بۆ ئێران بردووە و سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان و دوورخراوەتەوە بۆ باشووری عراق، کۆتایی ساڵی ١٩٧٦ جارێکی دیکە پەنای بۆ ئێران بردووە و پەیوەندی بە هێزی شمێرانەوە کردووە، لە ماوەی شۆڕشی ئەیلوولدا مناصبی فەرماندەی فەسڵ و فەرماندەی کەرتی لە هێزی شمێران وەرگرتووە، و لە ساڵی ١٩٨٠ و لە ماوەی شۆڕشی گوڵان مناصبی فەرماندەی فەوجی شمێران سەر بە هێزی هەورامان بە فەرماندەیی نادر هەورامی وەرگرتووە، و لە ساڵی ١٩٨١ دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی چیای شرام لەلایەن پێشمه‌رگه وە، ڕژێمی بەعس جارێکی دیکە تۆپبارانی سەنگەرەکانی پێشمه‌رگه ی کردووە و سڵێمان ساڵح بەهۆی تۆپبارانەکەوە بە سەختی بریندار بووە، بەڵام هاوسەنگەرە پێشمه‌رگه کانی گواستوویانەتەوە بۆ مڵەخورد و لەوێوە بە هەلیکۆپتەری حکومەتی ئێران گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاران، دوای مانەوەی شەوێک لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە، و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شاری مەریوان بە خاک سپێردراوە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.