رەزا محەمەد مستەفا، بە ناوەکانی (شێخ رەزا گولانی ـ شێخ رەزا بەرزنجی)، ناسراوە، یاساناس و سیاسەتمەدار بووە و لە ساڵی ١٩٦٣دا سکرتێری تایبەتی سەرۆک مستەفا بارزانی بووە. لە ساڵی ١٩٦٤دا لە کێشە ناوخۆییەکانی ناو پارتیدا پشتگیرییەکی تەواوی خۆی بۆ سەرۆک مستەفا بارزانی و زۆرینە دەربڕیوە. لە ساڵی ١٩٦٤دا بووە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق. لە ١٥ی نیسانی ١٩٦٧دا نوێنەری کۆنفڕانسی سەربازی ـ رامیاریی کانی سماق بووە. لە ساڵی ١٩٦٧دا لەلایەن نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستانەوە لە گوندی ناودەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە دادوەری لێکۆڵینەوە (موهەقیق عادل) دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٧٠دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەمەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.

 

ژیاننامە

رەزا محەمەد مستەفا، بە ناوەکانی (شێخ رەزا گولانی و شێخ رەزا بەرزنجی)، ناسراوە. لە ساڵی ١٩٥١دا بە پلەی مولازمی دووەم کۆلێژی پۆلیسی شاری بەغدا تەواو کردووە. لە ساڵانی (١٩٦١ - ١٩٦٢) بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانەوە لە بەندیخانەی فەزیڵییەی نزیک شاری بەغدا بەند کراوە. لە ٧ی شوباتی ١٩٦٣دا لە بەندیخانە ئازاد کراوە. لە ساڵی ١٩٧٩دا گەڕاوەتەوە عێراق و لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا کۆچی دوایی کردووە.

 

خەباتنامە

رەزا محەمەد مستەفا لە ساڵی ١٩٥٦دا پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٦٣دا بە پلەی نەقیب پەیوەندی بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە کردووە. لە ساڵی ١٩٦٣دا بەرپرسی ئازووقە و خۆراکی شۆڕشی ئەیلوول لە پارێزگای سلێمانی بووە. لە ساڵی ١٩٦٣دا سکرتێری تایبەتی سەرۆک مستەفا بارزانی بووە. لە ساڵی ١٩٦٤دا لە کێشە ناوخۆییەکانی ناو پارتیدا پشتگیرییەکی تەواوی خۆی بۆ سەرۆک مستەفا بارزانی و زۆرینە دەربڕیوە. لە ساڵی ١٩٦٤دا بووە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق. لە ١٥ی نیسانی ١٩٦٧دا نوێنەری کۆنفڕانسی سەربازی ـ رامیاریی کانی سماق بووە. لە ساڵی ١٩٦٧دا لەلایەن نووسینگەی جێبەجێکارەوە لە گوندی ناودەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە دادوەری لێکۆڵینەوە (موهەقیق عادل) دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٧٠دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەمەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.

 

لە ساڵی ١٩٧٠دا لەسەر داوای سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول لە حکوومەتی عێراقدا بە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٧٤دا بە دەستپێکی شەڕی نێوان هێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و سوپای عێراق پۆستەکەی بەجێهێشتووە و لەگەڵ زۆربەی هێزەکانی پۆلیسی شاری سلێمانی چوونەتە ناو ریزەکانی هێزی پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٧٥دا دوای شکستخواردنی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر چوونەتە ئێران و لە شاری کەرەجی نزیک شاری تاران نیشتەجێ کراوە. لە ساڵی ١٩٧٩دا گەڕاوەتەوە عێراق و لە شاری بەغدا نیشتەجێ کراوە. لە ساڵی ١٩٩٦دا لە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرچووە و وازی لە کاری حیزبایەتی هێناوە. لە رێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤دا کۆچی دوایی کردووە.

 

سەرچاوە:

١ - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.