شەهید عومەر کەریم فەتاح لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی حەسەن ئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بوو.

گوندنشین بوو و کشتوکاڵیشی دەکرد. هەروەها خوێندنی سەرەتایی خوێندووە.

لە ساڵی ١٩٦٣ لە ڕێگەی خانەی سەرەکیی عەبدوڵڵا بەغدادی لە ڕێکخراوی نەورۆڵییەوە پێشمەرگەی لقی فەرەج حاجی مەحموودی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. 

لە ساڵی ١٩٦٣، عومەر کەریم فەتاح لەگەڵ شەهید حەمە گوڵپی و گروپێک لە هاوڕێیانی بۆ پشوویەکی کورت و دابینکردنەوەی پێداویستییەکان گەڕانەوە گوندی حەسەن ئاوا. بەڵام کەسێک ڕژێمی عێراقی ئاگادار کردەوە و هێزێکی زۆری ڕژێمی عێراق گوندەکەی دەورەدا. حەمە گوڵپی و چەند هاوڕێیەکی توانیبوویان هەڵبێن، بەڵام عومەر کەریم فەتاح و سێ هاوڕێکەی بە ناوەکانی کەریم فەتاح قادر و حاجی کەریم و ساڵح محەممەد عەلی دەستگیر کران و لە دەروازەی گوندەکە بە شێوازی ڕیزەکوشتن گوللەباران کران و شەهید بوون.

سەرچاوە:

ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان