شەهید عەبدوڵا نەبی عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی سیتکانی سەربە شارۆچکەی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە.

ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى ٦ى هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی گۆرەز و گەرووی عومەرئاغای کردووە. ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک گوندەکەی خۆیان و بە هۆی بۆردومانی ڕژێمی بەعسەوە بریندار دەبێت و دوای گواستنەوەی بۆ شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەدا بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە  شەهید دەبێت.

سەرچاوە: